بۆیه كه به‌ڵێنی چوونه حه‌سانه‌وه‌كه‌ی هه‌ر ماوه، ده‌بێ بترسین نه‌وه‌ک یه‌كێكتان وابزانێت ناكه‌وێت. چونكه ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان موژده‌مان پێدرا، به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه‌ی بیستراوه سوودی بۆیان نه‌بوو، چونكه ئه‌وانه‌ی كه بیستیان له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ یه‌كیان نه‌گرته‌وه. چونكه ئێمه‌ی باوه‌ڕدار ده‌چینه نێو حه‌سانه‌وه‌كه‌ی، وه‌ک فه‌رموویه‌تی: “له تووڕه‌بوونمدا سوێندم خوارد: نایه‌نه نێو حه‌سانه‌وه‌ی من”. هه‌رچه‌نده كاره‌كان له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه ته‌واو بوون. چونكه ده‌رباره‌ی حه‌وته‌مه‌كه له شوێنێكدا فه‌رموویه‌تی: “ئینجا خودا له ڕۆژی حه‌وته‌مدا له هه‌موو كاره‌كانی پشووی دا”. دیسان له‌مه‌شدا: “نایه‌نه نێو حه‌سانه‌وه‌ی من”. بۆیه كه بۆ هه‌ندێک ماوه بچنه ژووره‌وه، ئه‌وانه‌ی پێشتر موژده‌یان پێدرا، له‌به‌ر یاخیبوون نه‌چوونه ژووره‌وه. دیسان خودا ڕۆژێكی دیاری كرد، به‌هۆی داوید ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌مڕۆ” دوای ماوه‌یه‌كی زۆر، وه‌ک فه‌رمووبووی: “ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌وتان بیست، دڵتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن”. چونكه ئه‌گه‌ر یه‌شوع ئه‌وانی بهێنایه حه‌سانه‌وه، ئه‌وا پاش ئه‌وه خودا باسی ڕۆژێكی دیكه‌ی نه‌ده‌كرد. كه‌واته حه‌سانه‌وه بۆ گه‌لی خودا ماوه! چونكه ئه‌وه‌ی بچێته نێو حه‌سانه‌وه‌ی خودا له كاره‌كانیشی پشوو ده‌دات، وه‌ک خودا‌ش له كاره‌كانی پشووی دا. بۆیه با كۆشش بكه‌ین تاكو بچینه نێو حه‌سانه‌وه‌كه، نه‌وه‌ک یه‌كێک به هه‌مان په‌ندی یاخیبوون بكه‌وێت. چونكه وشه‌ی خودا زیندوو و كاریگه‌ره و له هه‌موو شمشێرێكی دووده‌م تیژتره، نێوانی ده‌روون و ڕووح و جومگه و مۆخی ئێسک ده‌بڕێت، بیر و نیازی دڵ جیا ده‌كاته‌وه. ئافریده نییه له‌به‌رچاوی شاردراوه بێت، به‌ڵكو هه‌موو شتێک ڕووت و ئاشكرایه بۆ چاوی ئه‌وه‌ی هه‌ژماردی ده‌ده‌ینێ. چونكه ئه‌و كاهینی باڵای مه‌زنه‌مان هه‌یه كه به ئاسمانان‌دا تێپه‌ڕی، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودا، با ده‌ست بگرین به دانپیانان. چونكه كاهینی باڵایه‌كمان نییه كه نه‌توانێ سكی به لاوازییه‌كانمان بسووتێ، به‌ڵكو وه‌كو ئێمه له هه‌موو شتێک تاقی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بێ گوناه.
عیبڕانییهكان 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبڕانییهكان 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبڕانییهكان 1:4-15
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان