با خۆشویستنی برایانه جێگیر بێت. میوانداری نامۆكان له‌یاد مه‌كه‌ن، چونكه به‌مه كه‌سانێک بێ ئه‌وه‌ی بزانن میوانداری فریشته‌كانیان كردووه. یادی به‌ندكراوان بكه‌ن هه‌روه‌ک له‌گه‌ڵیان به‌ند كرابن، زۆرلێكراوانیش وه‌ک خۆتان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا زۆرلێكراو بن. با له‌لای هه‌مووان هاوسه‌رگیری ڕێزی هه‌بێت، نوێنی هاوسه‌رگیریسش ناگڵاو بێت، چونكه خودا به‌ڕه‌ڵا و داوێنپیسان تاوانبار ده‌كات. با سه‌ربورده‌تان بێ خۆشویستنی پاره بێت، ڕازی بن به‌وه‌ی هه‌تانه، چونكه فه‌رموویه‌تی: “پشتگوێت ناخه‌م، وازت لێ ناهێنم”. كه‌واته به متمانه‌وه ده‌ڵێین: “په‌روه‌ردگار یارمه‌تیده‌ری منه، ناترسم، مرۆڤ چی پێ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ من؟” ڕابه‌ره‌كانتان له‌یاد بێت، ئه‌وانه‌ی به وشه‌ی خودا له‌گه‌ڵتان دووان، ته‌ماشای سه‌ربورده‌یان بكه‌ن و لاسایی باوه‌ڕیان بكه‌نه‌وه. ئیشۆعی مه‌سیح خۆی خۆیه، دوێنێ و ئه‌مڕۆ و تاجاویدانی.
عیبڕانییه‌كان 13 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبڕانییه‌كان 13
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبڕانییه‌كان 1:13-8
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان