با خۆشویستنی برایانه جێگیر بێت. میوانداری نامۆكان له‌یاد مه‌كه‌ن، چونكه به‌مه كه‌سانێک بێ ئه‌وه‌ی بزانن میوانداری فریشته‌كانیان كردووه. یادی به‌ندكراوان بكه‌ن هه‌روه‌ک له‌گه‌ڵیان به‌ند كرابن، زۆرلێكراوانیش وه‌ک خۆتان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا زۆرلێكراو بن. با له‌لای هه‌مووان هاوسه‌رگیری ڕێزی هه‌بێت، نوێنی هاوسه‌رگیریسش ناگڵاو بێت، چونكه خودا به‌ڕه‌ڵا و داوێنپیسان تاوانبار ده‌كات. با سه‌ربورده‌تان بێ خۆشویستنی پاره بێت، ڕازی بن به‌وه‌ی هه‌تانه، چونكه فه‌رموویه‌تی: “پشتگوێت ناخه‌م، وازت لێ ناهێنم”. كه‌واته به متمانه‌وه ده‌ڵێین: “په‌روه‌ردگار یارمه‌تیده‌ری منه، ناترسم، مرۆڤ چی پێ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ من؟” ڕابه‌ره‌كانتان له‌یاد بێت، ئه‌وانه‌ی به وشه‌ی خودا له‌گه‌ڵتان دووان، ته‌ماشای سه‌ربورده‌یان بكه‌ن و لاسایی باوه‌ڕیان بكه‌نه‌وه. ئیشۆعی مه‌سیح خۆی خۆیه، دوێنێ و ئه‌مڕۆ و تاجاویدانی. فێركردنی جۆراوجۆر و نامۆ نه‌تانهاژوات. چونكه باشه دڵ به به‌خشش جێگیر بـێت، نه‌ک به یاساكانی خۆراک كه سوودی نه‌بوو بۆ ئه‌وانه‌ی پێی ده‌ژین. ئێمه “قوربانگا” یه‌كمان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی نشینگه‌كه ده‌كه‌ن مافیان نییه لێی بخۆن. چونكه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی به‌ده‌ستی كاهینی باڵا به‌هۆی خوێنیان وه‌ک قوربانی بۆ گوناه ده‌چێته “پارساگا”، ته‌رمه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه ده‌سووتێندرێ. بۆیه ئیشۆعیش له ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای شار ئازاری چێژت، تاكو به خوێنی خۆی گه‌ل پارسا بكات. كه‌واته با بچینه ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگا بۆ لای ئیشۆع، شووره‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵبگرین. چونكه لێره‌دا شارێكمان نییه بمێنێته‌وه، به‌ڵام داوای شاره داهاتووه‌كه ده‌كه‌ین. بۆیه، با به ئه‌و هه‌رده‌م قوربانی ستایش پێشكه‌شی خودا بكه‌ین، كه به‌روبوومی لێوێكه دان به ناوی ئه‌و ده‌نێت. به‌ڵام چاكه‌كاری و دابه‌شكردن پشتگوێ مه‌خه‌ن، چونكه ئه‌و جۆره قوربانییانه خودا دڵشاد ده‌كات. گوێڕایه‌ڵی ڕابه‌ره‌كانتان بن و ملكه‌چیان بن، چونكه له‌پێناوی ئێوه‌دا بێداری ده‌كه‌ن، وه‌ک بڵێی هه‌ژماردێک ده‌ده‌ن، تاكو به شادییه‌وه ئه‌مه بكه‌ن، نه‌ک به بێزاری، چونكه ئه‌مه زیانی بۆتان ده‌بێت. له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن، چونكه دڵنیاین ویژدانێكی باشمان هه‌یه، خوازیارین له هه‌موو شتێك‌دا ڕه‌فتارمان چاک بێت. به‌ڵام زیاتر داواتان لێ ده‌كه‌م ئه‌مه بكه‌ن، تاكو خێراتر بگه‌ڕێمه‌وه لاتان.
عیبڕانییه‌كان 13 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبڕانییه‌كان 13
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبڕانییه‌كان 1:13-19
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان