با خۆشویستنی برایانه جێگیر بێت. میوانداری نامۆكان له‌یاد مه‌كه‌ن، چونكه به‌مه كه‌سانێک بێ ئه‌وه‌ی بزانن میوانداری فریشته‌كانیان كردووه. یادی به‌ندكراوان بكه‌ن هه‌روه‌ک له‌گه‌ڵیان به‌ند كرابن، زۆرلێكراوانیش وه‌ک خۆتان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا زۆرلێكراو بن. با له‌لای هه‌مووان هاوسه‌رگیری ڕێزی هه‌بێت، نوێنی هاوسه‌رگیریسش ناگڵاو بێت، چونكه خودا به‌ڕه‌ڵا و داوێنپیسان تاوانبار ده‌كات. با سه‌ربورده‌تان بێ خۆشویستنی پاره بێت، ڕازی بن به‌وه‌ی هه‌تانه، چونكه فه‌رموویه‌تی: “پشتگوێت ناخه‌م، وازت لێ ناهێنم”. كه‌واته به متمانه‌وه ده‌ڵێین: “په‌روه‌ردگار یارمه‌تیده‌ری منه، ناترسم، مرۆڤ چی پێ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ من؟” ڕابه‌ره‌كانتان له‌یاد بێت، ئه‌وانه‌ی به وشه‌ی خودا له‌گه‌ڵتان دووان، ته‌ماشای سه‌ربورده‌یان بكه‌ن و لاسایی باوه‌ڕیان بكه‌نه‌وه. ئیشۆعی مه‌سیح خۆی خۆیه، دوێنێ و ئه‌مڕۆ و تاجاویدانی. فێركردنی جۆراوجۆر و نامۆ نه‌تانهاژوات. چونكه باشه دڵ به به‌خشش جێگیر بـێت، نه‌ک به یاساكانی خۆراک كه سوودی نه‌بوو بۆ ئه‌وانه‌ی پێی ده‌ژین. ئێمه “قوربانگا” یه‌كمان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی نشینگه‌كه ده‌كه‌ن مافیان نییه لێی بخۆن. چونكه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی به‌ده‌ستی كاهینی باڵا به‌هۆی خوێنیان وه‌ک قوربانی بۆ گوناه ده‌چێته “پارساگا”، ته‌رمه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه ده‌سووتێندرێ. بۆیه ئیشۆعیش له ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای شار ئازاری چێژت، تاكو به خوێنی خۆی گه‌ل پارسا بكات. كه‌واته با بچینه ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگا بۆ لای ئیشۆع، شووره‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵبگرین.
عیبڕانییهكان 13 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبڕانییهكان 13
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبڕانییهكان 1:13-13
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان