لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبڕانییه‌كان 8:11-15

عیبڕانییه‌كان 8:11-15 PNTZS

به‌ باوه‌ڕ كاتێ ئه‌وڕاهه‌م بانگكرا بچێته‌ ئه‌و شوێنه‌ی خه‌ریک بوو به‌ میرات وه‌ریبگرێت، ده‌رچوو بێ ئه‌وه‌ی بزانێت بۆ كوێ ده‌چێت. به‌ باوه‌ڕ وه‌ک بێگانه‌ له‌ خاكی به‌ڵێنپێدراو نامۆ بوو، له‌ ڕه‌شماڵدا ژیا، وه‌ک ئسخه‌ق و یاقوو كه‌ له‌گه‌ڵیدا له‌ میراتی هه‌مان به‌ڵێن هاوبه‌شن. چونكه‌ چاوه‌ڕێی شاره‌كه‌ی ده‌كرد كه‌ بناغه‌كانی هه‌یه‌، كه‌ دروستگه‌ر و په‌یداگه‌ری خودایه‌. به‌ باوه‌ڕ، خودی سارا هه‌رچه‌نده‌ نه‌زۆک بوو توانای سک كردنی وه‌رگرت، كه‌ دوای ته‌مه‌نی ئاسایی منداڵی بوو، چونكه‌ دڵنیابوو ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه‌ ڕاستگۆیه‌. بۆیه‌ له‌ پیاوێک له‌دایكبوو، هه‌روه‌ک مردووه‌، نه‌وه‌كان ژماره‌یان وه‌ک ئه‌ستێره‌ی ئاسمان، وه‌ک لمی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا له‌ ژماره‌ نه‌ده‌هات. هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ باوه‌ڕدا مردن و به‌ڵێنه‌كانیان وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو له‌ دووره‌وه‌ بینییان و بڕوایان پێ كرد و دانیان پیانا كه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌ویدا نامۆ و بێگانه‌ن. ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه‌ ده‌ڵێن، ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ داوای نیشتیمان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیری نیشتیمانیان بكردایه‌وه‌ كه‌ لێی ده‌رچووبوون، ئه‌وا هه‌لی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆی ده‌بوو.