لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

گه‌ڵاتیه‌ 7:5-15

گه‌ڵاتیه‌ 7:5-15 PNTZS

باش كۆششتان ده‌كرد. كێ ڕێی لێ گرتن تاكو گوێڕایه‌ڵی ڕه‌وا نه‌بن؟ ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ نییه‌ كه‌ بانگتان ده‌كات. “هه‌ویرترشێكی بچووک، هه‌موو هه‌ویره‌كه‌ هه‌ڵدێنێت”. به‌ڵام من له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ متمانه‌م پێتان هه‌یه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ بیرناكه‌نه‌وه‌. جا ئه‌وه‌ی بتانشێوێنێ حوكمی خۆی وه‌رده‌گرێت، هه‌ر چ كه‌سێک بێت. به‌ڵام برایان، ئه‌گه‌ر تا ئێستا من خروسه‌بڕان ڕاده‌گه‌یێنم، ئیتر بۆچی تا ئێستا ده‌چه‌وسێمه‌وه‌؟ كه‌واته‌ كۆسپی خاچ لادراوه‌. خۆزگه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌تانشێوێنن، بخه‌سێندرێن! برایان، ئێوه‌ بۆ ئازادی بانگكراون، به‌ڵام ئازادی مه‌قۆزنه‌وه‌ بۆ جه‌سته‌، به‌ڵكو به‌ خۆشویستن ڕاژه‌ی یه‌كتری بكه‌ن. چونكه‌ ته‌ورات هه‌مووی له‌ یه‌ک ڕاسپارده‌دا دێته‌ دی: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. ئه‌گه‌ر په‌لاماری یه‌كتری بده‌ن و یه‌كتری بخۆن، ئاگاداربن یه‌كتری له‌ناونه‌به‌ن.