چونكه ئاره‌زووی جه‌سته دژی ڕووحه، ڕووحه‌یش دژی جه‌سته‌یه. هه‌ریه‌كه‌یان به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌وی دیكه ده‌كات، تاكو ئه‌وه نه‌كه‌ن كه ده‌تانه‌وێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه به ڕووح بهاژورێن، ئه‌وا له ژێر سایه‌ی ته‌وراتدا نین. كرداره‌كانی جه‌سته‌ش ڕوونن، ئه‌ویش: داوێنپیسی، به‌ره‌ڵایی، گڵاوی، بتپه‌رستی، جادووگه‌ری، دوژمنایه‌تی، ناكۆكی، دڵپیسی، تووڕه‌بوون، خۆپه‌رستی، دووبه‌ره‌كی، ئیره‌یی، سه‌رخۆشی، ڕابواردن، شتی دیكه‌ی وه‌ک ئه‌مانه، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، وه‌ک پێشتر ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن نابنه میراتگری پاشایه‌تیی خودا. به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه، باوه‌ڕ، دڵنه‌رمی و خۆڕاگرتن. ته‌ورات نییه دژی ئه‌مانه بێت. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هی ئیشۆعی مه‌سیحن جه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان له‌خاچداوه. ئه‌گه‌ر به ڕووح بژین، با به‌پێی ڕووحیش ڕه‌فتار بكه‌ین. با له‌خۆبایی نه‌بین، یه‌كتری تووڕه نه‌كه‌ین، ئیره‌یی به‌یه‌كتر نه‌به‌ین.
گه‌ڵاتیه 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە گه‌ڵاتیه 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: گه‌ڵاتیه 17:5-26
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان