لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

گه‌ڵاتیه‌ 1:1-10

گه‌ڵاتیه‌ 1:1-10 PNTZS

پۆڵۆسی په‌یامبه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵک و نه‌ به‌هۆی مرۆڤێكه‌، به‌ڵكو له‌لایه‌ن ئیشۆعی مه‌سیح و خودای باوكه‌، كه‌وا له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه ‌و‌ هه‌موو ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵمدان، بۆ وارگه‌كانی گه‌ڵاتیه‌: به‌خشش و ئاشتیی خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بۆئێوه‌، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی گوناهه‌كانمان خۆیی به‌خشی، تاكو به‌گوێره‌ی خواستی خودا و باوكمان، له‌م ڕۆژگاره‌ خراپه‌ی ئێستا ڕزگارمان بكات. تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌. ئامین. پێم سه‌یره‌ چۆن وا به‌ خێرایی، له‌وه‌ی به‌ به‌خششی مه‌سیح بانگیكردوون، بۆ ئینجیلێكی دیكه‌ وه‌رده‌گه‌ڕێن! ئینجیلێكی دیكه‌ نییه‌، به‌ڵكو هه‌ندێ كه‌س ده‌یانه‌وێت سه‌رتان لێ بشێوێنن و ئینجیلی مه‌سیح بگۆڕن. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ یان فریشته‌ی ئاسمان ئینجیلێكمان پێدان، جگه‌ له‌و ئینجیله‌ی ئێمه‌ پێمان دان، با “ئه‌ناتیما” بێت. وه‌ک پێشتر پێمان وتوون ئێستاش پێتان ده‌ڵێمه‌وه‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێک ئینجیلێكی پێدان جگه‌ له‌وه‌ی په‌سه‌ندتان كرد، با “ئه‌ناتیما” بێت. ئایا ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک هه‌وڵ ده‌ده‌م، یاخود ڕه‌زامه‌ندی خودا؟ یان ئایا داوای ئه‌وه‌ ده‌كه‌م خه‌ڵک ڕازی بكه‌م؟ ئه‌گه‌ر تا ئێستا خه‌ریكی ڕازیكردنی خه‌ڵک بوومایه‌، ئه‌وا نه‌ده‌بوومه‌ به‌نده‌ی مه‌سیح.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان