له كۆتاییدا برایان، به‌هێز بن له په‌روه‌ردگار و له هێزه گه‌وره‌كه‌ی. به چه‌كی ته‌واوی خودا خۆتان پۆشته بكه‌ن، تاكو بتوانن به‌رامبه‌ر پیلانی ئیبلیس بوه‌ستن. چونكه زۆرانبازیی ئێمه له‌گه‌ڵ گۆشت و خوێن نییه، به‌ڵكو دژی سه‌رۆكه‌كان، دژی ده‌سه‌ڵاتداران، دژی فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌م تاریكییه‌ی جیهانه، هه‌روه‌ها دژی سه‌ربازه به‌دكاره ڕووحییه‌كانه له شوێنه ئاسمانیه‌كان. بۆیه چه‌كی ته‌واوی خودا هه‌ڵبگرن، تاكو بتوانن له ڕۆژی به‌دكاردا به‌رنگاری بكه‌ن و دوای ته‌واوبوونی هه‌موو شتێک، جێگیربن. به به‌ستنی پشتێنی ڕه‌وا به ناوقه‌دتان و له‌به‌ركردنی سپهری خوداناسی جێگیربن، ئاماده‌یی له پێ بكه‌ن بۆ ڕاگه‌یاندنی ئینجیلی ئاشتی، له سه‌رووی هه‌مووان قه‌ڵغانی باوه‌ڕ هه‌ڵبگرن، تا بتوانن هه‌موو تیره گڕداره‌كانی به‌دكار بكوژێننه‌وه. هه‌روه‌ها كڵاوی ئاسنینی ڕزگاری و شمشێری ڕووح هه‌ڵبگرن كه وشه‌ی خودایه.
ئه‌پیسۆس 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئه‌پیسۆس 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئه‌پیسۆس 10:6-17
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان