چونكه هه‌ر شتێک ببینرێت ڕووناكییه. بۆیه ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌ی نووستوو هه‌سته، له‌نێو مردووان هه‌سته‌وه، مه‌سیح بۆت ده‌دره‌وشێته‌وه”. بۆیه ئاگاداربن چۆن ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، نه‌ک وه‌ک نه‌زان، به‌ڵكو وه‌ک دانا، كات بكڕنه‌وه، چونكه ڕۆژگار به‌دكاره. بۆیه گێل مه‌بن، به‌ڵكو تێبگه‌ن خواستی په‌روه‌ردگار چییه. به مه‌ی سه‌رخۆش مه‌بن كه به‌ڕه‌ڵایی تێدایه، به‌ڵكو پڕبن له ڕووح، له‌گه‌ڵ یه‌كتری به په‌سنی و ستایش و گۆرانی ڕووحی بدوێن، له دڵتانه‌وه په‌سنی و ستران بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، هه‌موو كاتێ به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودای باوک بكه‌ن،
ئه‌پیسۆس 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئه‌پیسۆس 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئه‌پیسۆس 14:5-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان