كه‌واته لاسایی خودا بكه‌نه‌وه، وه‌ک ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست، له خۆشویستندا ڕه‌فتار بكه‌ن، وه‌ک مه‌سیح خۆشی‌ویستین و له پێناوی ئێمه‌دا خۆی به‌ده‌سته‌وه دا، قوربانییه‌ک و سه‌ربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا. به‌ڵام داوێنپیسی و هه‌موو گڵاوییه‌ک یان چڵێسییه‌ک با له‌نێوتاندا ناوی نه‌بێت، وه‌ک له پارسا‌كان ده‌وه‌شێته‌وه، نه‌ک بێ شه‌رمی و قسه‌ی ناشیرین و سووک كه‌وا ناشێت، به‌ڵكو له جیاتی ئه‌مه سوپاسكردن. چونكه ئه‌مه ده‌زانن كه هه‌موو داوێنپیسێک یان گڵاو یان چڵێس ئه‌وه‌ی بتپه‌رسته له پاشایه‌تیی مه‌سیح و خودا میراتی نییه. كه‌س به قسه‌ی ناڕه‌وا هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ، چونكه به‌هۆی ئه‌مانه تووڕه‌یی خودا دێته سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون. بۆیه هاوبه‌شییان مه‌كه‌ن. چونكه پێشتر ئێوه تاریكی بوون، به‌ڵام ئێستا ڕووناكین له په‌روه‌ردگاردا. وه‌ک ڕۆڵه‌كانی ڕووناكی ڕه‌فتار بكه‌ن، چونكه به‌روبوومی ڕووناكی له هه‌موو چاكه و خوداناسی و ڕه‌وایه‌كدایه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خودایه بیدۆزنه‌وه. به‌شداری كرداری تاریكی بێبه‌رهه‌م مه‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌رزه‌نشتی بكه‌ن. چونكه ئه‌و كارانه‌ی به دزی ده‌یكه‌ن، ته‌نانه‌ت ناوهێنانیشی شه‌رمه‌زارییه. به‌ڵام هه‌موو شتێک ئاشكرا بكرێت له ڕووناكی، ده‌بینرێت، چونكه هه‌ر شتێک ببینرێت ڕووناكییه. بۆیه ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌ی نووستوو هه‌سته، له‌نێو مردووان هه‌سته‌وه، مه‌سیح بۆت ده‌دره‌وشێته‌وه”.
ئه‌پیسۆس 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئه‌پیسۆس 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئه‌پیسۆس 1:5-14
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان