سه‌ربورده‌ی پێشووتان دابكه‌نن، مرۆڤه كۆنه‌كه، كه به هه‌وه‌سه فێڵبازه‌كان گه‌نده‌ڵ بووه، ڕووحی هزرتان نوێ بێته‌وه، مرۆڤی نوێ بپۆشن، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی خودا ئافریده‌یه، له بێتاوانی و پارسایی ڕه‌وا. بۆیه واز له درۆ بهێنن، با هه‌ریه‌كه ڕاستگۆ بێ له‌گه‌ڵ نزیكه‌كه‌ی، چونكه ئه‌ندامی یه‌كترین. كاتێ تووڕه ده‌بن، گوناه مه‌كه‌ن. مه‌هێڵن خۆرئاوا بێته سه‌ر تووڕه‌ییتان، ده‌رفه‌ت بۆ شه‌یتان مه‌ڕه‌خسێنن. دز ئیتر با دزی نه‌كات، به‌ڵكو با ڕه‌نج بدات و به ده‌ستی خۆی ئیشێكی پاک بكات، تاكو هه‌یبێت بداته ئه‌وه‌ی پێویستی پێیه‌تی. وشه‌ی خراپ له زارتان ده‌رنه‌چێت، به‌ڵكو هه‌رچییه‌كی باشه بۆ بنیادنان، به‌گوێره‌ی پێویستی، تاكو به‌خشش بداته گوێ‌گران. ڕووحی پارسا‌ی خودا خه‌مبار مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆركران. هه‌موو تاڵی و قین و تووڕه‌یی و هاواركردن و كفركردن و هه‌موو دڵڕه‌شیه‌ک فڕێبده‌ن. له‌گه‌ڵ یه‌كتری نیان بن، به به‌زه‌یی بن، یه‌كتر ببه‌خشن، وه‌ک خودا‌ش له مه‌سیحدا لێتان خۆش‌بوو.
ئه‌پیسۆس 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئه‌پیسۆس 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئه‌پیسۆس 22:4-32
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان