منی دیل له په‌روه‌ردگار، داواتان لێ ده‌كه‌م به شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه شایانی ئه‌م بانگه‌وازه بێت كه‌وا پێی بانگ‌كراون. به‌وپه‌ڕی خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی، به خۆشویستن به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن. تێكۆشه‌ر بن بۆ پاراستنی یه‌كێتیی ڕووح به پشتێنی ئاشتی. به‌یه‌ک له‌ش و یه‌ک ڕووح، بۆ یه‌ک هیوای بانگه‌وازه‌كه‌تان كه بانگ‌كران، یه‌ک په‌روه‌ردگار، یه‌ک باوه‌ڕ، یه‌ک عه‌ماد، یه‌ک خوداوه‌ند و یه‌ک باوک هی هه‌مووانه، ئه‌وه‌ی له سه‌رووی هه‌مووانه، به هه‌مووان و له هه‌مووتانه. به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێوانه‌ی به‌خشینی مه‌سیح به‌خشش به هه‌ر یه‌كێكمان دراوه، بۆیه ده‌فه‌رمووێ: “كاتێ ئه‌و سه‌ركه‌وت بۆ به‌رزایی، ڕاپێچكراوانی ڕاپێچ كرد، دیاریی به خه‌ڵكی به‌خشی”. مه‌به‌ست له سه‌ركه‌وتن چییه، جگه له‌وه‌ی كه دابه‌زیوه‌ته نزمترین شوێنی زه‌وی؟ ئه‌وه‌ی دابه‌زی هه‌ر خۆی سه‌ركه‌وت بۆ سه‌ر هه‌موو ئاسمانان، تاكو هه‌مووی پڕ بكاته‌وه. ئه‌ویش به هه‌ندێكی دا ببنه په‌یامبه‌ر، هه‌ندێک پێشبین، هه‌ندێک موژده‌ده‌ر، هه‌ندێک شوان و ڕابی، بۆ ته‌واوكردنی پارسا‌كان بۆ كاری ڕاژه، بۆ بنیادنانی له‌شی مه‌سیح،
ئه‌پیسۆس 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئه‌پیسۆس 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئه‌پیسۆس 1:4-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان