لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئه‌پیسۆس 13:2-19

ئه‌پیسۆس 13:2-19 PNTZS

به‌ڵام ئێوه‌ ئێستا له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، كه‌ پێشتر دوور بوون، به‌ خوێنی مه‌سیح نزیک بوونه‌وه‌. چونكه‌ ئه‌و ئاشتیی ئێمه‌یه‌، ئه‌وه‌ی دووانی كرده‌ یه‌ک، په‌رژینی ناوبڕی ڕووخاند، واتا دوژمنایه‌تی. به‌ له‌شی خۆی ته‌وراتی ڕاسپارده‌كانی له‌ ئه‌ركه‌كاندا پووچه‌ڵ كرده‌وه‌، تاكو له‌ هه‌ردووكیان له‌ خۆیدا مرۆڤێكی نوێ بهێنێته‌ دی، ئاشتی دروست بكات، تاكو هه‌ردووكیان له‌ یه‌ک له‌شدا له‌گه‌ڵ خودا ئاشت بكاته‌وه‌ به‌ خاچ، به‌وه‌ش دوژمنایه‌تیی له‌ناوبرد. هات و موژده‌ی ئاشتیی پێدان، بۆ ئێوه‌ كه‌ دوورن و نزیكن. چونكه‌ به‌ ئه‌و هه‌ردوو لامان له‌ یه‌ک ڕووحدا ڕێپێدراویێتیمان هه‌یه‌ بۆ چوونه‌ لای باوک. بۆیه‌ ئیتر نامۆ و بێگانه‌ نین، به‌ڵكو هاوڵاتین له‌گه‌ڵ پارساكان و بنه‌ماڵه‌ی خودا،

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان