لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

قولسێ 3:3-12

قولسێ 3:3-12 PNTZS

چونكه‌ ئێوه‌ مردن، ژیانیشتان له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌ خوداوه‌ شاردراوه‌ته‌وه‌. كاتێ مه‌سیح ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ژیانمانه‌، ئه‌وسا ئێوه‌ش له‌گه‌ڵیدا له‌ شكۆمه‌ندیدا ده‌رده‌كه‌ون. كه‌واته‌ ئاره‌زووه‌ جه‌سته‌ییه‌كانتان له‌سه‌ر زه‌وی بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هه‌وه‌س، ئاره‌زووی به‌د، چڵێسی كه‌ بتپه‌رستییه‌، به‌هۆیانه‌وه‌ تووڕه‌یی خودا دێته‌ سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون. كه‌ ئێوه‌ش جاران ئاوا ڕه‌فتارتان ده‌كرد، كاتێ تیایاندا ده‌ژیان. به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه‌ فڕێبده‌ن: تووڕه‌یی، هه‌ڵچوون، كینه‌، كفركردن، قسه‌ی ناشیرین له‌ زارتان. له‌گه‌ڵ یه‌كتری درۆ مه‌كه‌ن، چونكه‌ مرۆڤی كۆن و كرده‌وه‌كانیتان داكه‌ندووه‌ و نوێتان پۆشیوه‌، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی وێنه‌ی ئافرێنه‌ره‌كه‌ی به‌ ناسینی نوێ بوه‌ته‌وه‌. له‌وێدا جوو و یۆنانی نییه‌، خروسه‌بڕاو و خروسه‌نه‌بڕاو، به‌ربه‌ری و سكیتی، كۆیله‌ و ئازاد نییه‌، به‌ڵكو مه‌سیح هه‌مووه‌ و له‌ هه‌موودایه‌. بۆیه‌ وه‌كو بژارده‌ی خودا، پارسا و خۆشه‌ویست، میهره‌بانی و نیانی و خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی بپۆشن.