با ئاشتیی خودا حوكمی دڵتان بكات، كه بۆ ئه‌مه بانگ‌كران له یه‌ک له‌شدا، هه‌روه‌ها سوپاسكار بن. با وشه‌ی مه‌سیح به ده‌وڵه‌مه‌ندی له ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، به‌وپه‌ڕی دانایی یه‌كتری فێر بكه‌ن و ئاگادار بكه‌نه‌وه، به په‌سنی و ستایش و گۆرانیی ڕووحی به به‌خشش له دڵتان‌دا په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. هه‌ر شتێک ده‌ڵێن و ده‌یكه‌ن، هه‌مووی به ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بیكه‌ن، به‌و سوپاسی خودای باوک بكه‌ن. ئه‌ی ژنان، ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن، وه‌ک له په‌روه‌ردگار ده‌وه‌شێته‌وه. ئه‌ی مێرده‌كان، ژنه‌كانتان خۆشبووێ، له‌گه‌ڵیان ڕه‌ق مه‌بن. ئه‌ی منداڵان، له هه‌موو شتێك‌دا گوێڕایه‌ڵی باوک و دایكتان بن، چونكه ئه‌مه ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاره.
قولسێ 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە قولسێ 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: قولسێ 15:3-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان