له‌وێدا جوو و یۆنانی نییه، خروسه‌بڕاو و خروسه‌نه‌بڕاو، به‌ربه‌ری و سكیتی، كۆیله و ئازاد نییه، به‌ڵكو مه‌سیح هه‌مووه و له هه‌موودایه. بۆیه وه‌كو بژارده‌ی خودا، پارسا و خۆشه‌ویست، میهره‌بانی و نیانی و خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی بپۆشن. به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن، ئه‌گه‌ر یه‌كێک سكاڵای له‌سه‌ر یه‌كێک هه‌بوو، له یه‌كتر خۆشبن. وه‌ک په‌روه‌ردگار لێتان خۆش‌بوو، ئێوه‌ش ئه‌وا بكه‌ن. له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌ش خۆشویستن بپۆشن، كه پشتێنی ته‌واویه. با ئاشتیی خودا حوكمی دڵتان بكات، كه بۆ ئه‌مه بانگ‌كران له یه‌ک له‌شدا، هه‌روه‌ها سوپاسكار بن. با وشه‌ی مه‌سیح به ده‌وڵه‌مه‌ندی له ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، به‌وپه‌ڕی دانایی یه‌كتری فێر بكه‌ن و ئاگادار بكه‌نه‌وه، به په‌سنی و ستایش و گۆرانیی ڕووحی به به‌خشش له دڵتان‌دا په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. هه‌ر شتێک ده‌ڵێن و ده‌یكه‌ن، هه‌مووی به ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بیكه‌ن، به‌و سوپاسی خودای باوک بكه‌ن.
قولسێ 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە قولسێ 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: قولسێ 11:3-17
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان