لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

قولسێ 6:1-14

قولسێ 6:1-14 PNTZS

كه‌ گه‌یشته‌ لاتان. وه‌ک هه‌موو جیهان، كه‌ به‌رهه‌مداره‌ و زیاد ده‌كات له‌نێواتاندا، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی به‌خششی ڕه‌وای خوداتان بیست و ناسیتان. وه‌ک له‌ ئه‌په‌فراسی هاوبه‌نده‌ی خۆشه‌ویستمان فێربوون، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوتان ڕاژه‌وانێكی دڵسۆزه‌ بۆ مه‌سیح، ئه‌وه‌ی باسی خۆشویستنی ئێوه‌ی كرد له‌ ڕووح. بۆیه‌ ئێمه‌ش له‌و ڕۆژه‌ی بیستمان بێ وه‌ستان له‌ پێناوی ئێوه‌ نوێژ ده‌كه‌ین و داواكارین، تاكو پڕبن له‌ زانینی خواستی ئه‌و، به‌ هه‌موو دانایی و تێگه‌یشتنی ڕووحی. تاكو به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شیاوی په‌روه‌ردگار بێت و تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی بكات، به‌رهه‌مدار بن له‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک و له‌ ناسینی خودا گه‌شه‌ بكه‌ن، به‌ هه‌موو هێزێک به‌گوێره‌ی توانای شكۆی خۆی به‌هێزتان بكات، بۆ هه‌موو دانبه‌خۆداگرتن و پشوودرێژیه‌ک، به‌ شادییه‌وه‌ سوپاسی باوک بكه‌ن، ئه‌وه‌ی شایسته‌ی كردن بۆ هاوبه‌شی كردنی میراتی پارساكان له‌ ڕووناكیدا. ئه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتی تاریكی ده‌ربازی كردین و ئێمه‌ی بۆ پاشایه‌تیی ڕۆڵه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گواسته‌وه‌، كه‌وا خوێنی قوربانیه‌كه‌ی بۆ ئێمه‌ بوو، واتا لێخۆشبوونی گوناه‌.