خه‌نه‌نیاش ڕۆیشت و چووه ماڵه‌كه، ده‌ستی له‌سه‌ری دانا و وتی: “كاک شاوول، ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ناردوومی، ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌ی پێیدا هاتی بۆت ده‌ركه‌وت تاكو ببینیت و پڕبیت له ڕووحی پارسا”. ده‌ستبه‌جێ شتێكی وه‌ک توێكڵ له چاوه‌كانی كه‌وته خواره‌وه و یه‌كسه‌ر بینی، هه‌ستا و عه‌مادكرا. چێشتی خوارد و هێزی هاته‌وه، شاوول چه‌ند ڕۆژێک له دره‌مسوق له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان بوو. یه‌كسه‌ر له كه‌نیشته‌كاندا بانگه‌وازی مه‌سیحی كرد، كه “ئه‌مه ڕۆڵه‌ی خودایه”. هه‌موو ئه‌وانه‌ی بیستیان سه‌رسام ببوون و وتیان: “ئه‌مه ئه‌وه نییه كه ئه‌وانه‌ی له ناوبرد كه له یروشلایم باسی ئه‌م ناوه‌یان ده‌كرد؟ بۆ ئه‌مه‌ش نه‌هاته ئێره، تاكو به به‌ندكراوی بۆ كاهینانی باڵا بیانبات!” به‌ڵام شاوول به‌هێزتر ده‌بوو، جووی دانیشتووی دره‌مسوقی سه‌رگه‌ردان ده‌كرد و ده‌ریده‌خست كه “ئه‌مه مه‌سیحه”.
كردار 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 17:9-22
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان