ئه‌وانه‌ی په‌رشوبڵاو ببوونه‌وه ده‌گه‌ڕان و موژده‌ی وشه‌كه‌یان ده‌دا. پیلیپوس شۆڕبووه‌وه شارێكی شمرنی و مه‌سیحه‌كه‌ی بۆ ڕاده‌گه‌یاندن. كۆمه‌ڵه‌كه به یه‌ک دڵ گوێیان له‌وه ده‌گرت كه پیلیپوس ده‌یووت، كاتێ ئه‌و نیشانانه‌یان ده‌بیست و ده‌بینی كه ده‌یكرد. ڕووحی گڵاویش له زۆر كه‌س له‌وانه‌ی تیایاندا بوو به ده‌نگی به‌رز هاواریان ده‌كرد و ده‌رده‌چوون، زۆر گۆج و شه‌لیش چاكبوونه‌وه. جا شادییه‌كی گه‌وره ئه‌و شاره‌ی گرته‌وه. پێشتر له شاره‌كه پیاوێک هه‌بوو ناوی سیمۆن بوو، جادووی ده‌كرد و خه‌ڵكی شمرنی سه‌رسام كردبوو، ده‌یووت: من شتێكی مه‌زنم!. گه‌وره و بچووک هه‌موو دوای ده‌كه‌وتن و ده‌یانووت: “ئه‌مه‌یه هێزی مه‌زنی خودا”. ئه‌وان دوای ده‌كه‌وتن، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به جادووه‌كه‌ی سه‌رسامی كردبوون. به‌ڵام كاتێ پیلیپوس موژده‌ی ده‌رباه‌ری پاشایه‌تی خودا و ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی پێدان، بڕوایان كرد، ژن و پیاویش عه‌مادكران. سیمۆنیش به‌خۆی باوه‌ڕی هێنا، كاتێ عه‌مادكرا دوای پیلیپوس كه‌وت، نیشانه و په‌رجوی گه‌وره‌ی ده‌بینی ده‌كرا، سه‌رسام بوو. كاتێ په‌یامبه‌ران له یروشلایم بیستیان شمرن وشه‌ی خودای په‌سه‌ند كردووه، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیان بۆ ناردن. كاتێ هاتن، نوێژیان بۆ كردن تاكو ڕووحی پارسا وه‌ربگرن، چونكه هێشتا نه‌هاتبووه سه‌ر كه‌سیان، ته‌نها به ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار عه‌مادكرابوون. جا ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان و ڕووحی پارسایان وه‌رگرت. كاتێ سیمۆن بینی به ده‌ست دانانی په‌یامبه‌ران ڕووحه‌كه ده‌درێت، پاره‌ی بۆ هێنان و وتی: “ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به منیش بده‌ن، تاكو ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێک دابنێم ڕووحی پارسا وه‌ربگرێت”. په‌تڕۆس پێی وت: “با زیوه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت له‌ناوبچێت! چونكه واتزانی به‌هره‌ی خودا به پاره دسێنرێت! له‌م شته‌دا نه به‌شت هه‌یه و نه پشک، چونكه دڵت به‌رامبه‌ر خودا ڕاست نییه. له‌م خراپه‌یه‌ت تۆبه بكه و له په‌روه‌ردگار بپاڕێوه به‌ڵكو له هزری دڵت خۆش بێت، چونكه ده‌تبینم له تاڵی تاڵاو و به‌ندی گوناهیت”. سیمۆن وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “ئێوه له پێناوی من داوا له په‌روه‌ردگار بكه‌ن، تاكو هیچ شتێک له‌وه‌ی باستان كرد به سه‌رمدا نه‌یه‌ت”. ئینجا دوای ئه‌وه‌ی گه‌واهییان دا و به وشه‌ی په‌روه‌ردگار قسه‌یان كرد، گه‌ڕانه‌وه یروشلایم و موژده‌یان دایه زۆر گوندی شمرنی. ئینجا فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ پیلیپوس دووا و وتی: “هه‌سته و به‌ره‌و باشوور بڕۆ، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ی له یروشلایمه‌وه بۆ غه‌زه شۆڕ ده‌بێته‌وه، كه چۆڵه‌وانییه”. ئه‌ویش هه‌ستا و ڕۆیشت، پیاوێكی خه‌ساوی حه‌به‌شی، شالیاری دارایی كنداكه‌ی شاژنی حه‌به‌شه بوو، بۆ كڕنۆشبردن هاتبووه یروشلایم. له گه‌ڕانه‌وه‌دابوو، له‌نێو گالیسكه‌كه‌ی دانیشتبوو، سیپاره‌ی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ری ده‌خوێنده‌وه. ڕووحی پارسا به پیلیپوسی فه‌رموو: “بڕۆ پێش و به‌گه‌ڵ ئه‌و گالیسكه‌یه بكه‌وه”. ئیتر پیلیپوس په‌له‌ی كرد و گوێی لێ‌بوو سیپاره‌ی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ر ده‌خوێنێته‌وه. وتی: “ئایا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه تێیده‌گه‌یت؟” وتی: “چۆن بتوانم ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕێبه‌رایه‌تیم نه‌كات؟”. جا پیلیپوسی بانگ‌كرد سه‌ربكه‌وێت و له‌گه‌ڵی دابنیشێت. ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سیپاره‌كه كه ده‌یخوێنده‌وه ئه‌مه بوو: {وه‌ک كاوڕ بۆ سه‌ربڕین بردرا، وه‌ک به‌رخێكی بێده‌نگ له‌به‌رده‌ست ئه‌وه‌ی خوری لێده‌بڕێته‌وه، ئاوا ده‌می نه‌كرده‌وه. له خاكساریی خۆی بوو و مافی لێ زه‌وت كرا. نه‌وه‌كانی كێ باسیان بكات؟ چونكه ژیانی له زه‌وی هه‌ڵگیرا} . خه‌ساوه‌كه پرسی له پیلیپوس كرد و وتی: “پرسێكم هه‌یه: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره باسی كێ ده‌كات؟ باسی خۆی یان یه‌كێكی دیكه؟” پیلیپوس ده‌می كرده‌وه و له‌م سیپاره‌یه‌وه ده‌ستی پێكرد موژده‌ی ئیشۆعی پێ دا.
كردار 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 4:8-35
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان