ئه‌وانه‌ی په‌رشوبڵاو ببوونه‌وه ده‌گه‌ڕان و موژده‌ی وشه‌كه‌یان ده‌دا. پیلیپوس شۆڕبووه‌وه شارێكی شمرنی و مه‌سیحه‌كه‌ی بۆ ڕاده‌گه‌یاندن. كۆمه‌ڵه‌كه به یه‌ک دڵ گوێیان له‌وه ده‌گرت كه پیلیپوس ده‌یووت، كاتێ ئه‌و نیشانانه‌یان ده‌بیست و ده‌بینی كه ده‌یكرد. ڕووحی گڵاویش له زۆر كه‌س له‌وانه‌ی تیایاندا بوو به ده‌نگی به‌رز هاواریان ده‌كرد و ده‌رده‌چوون، زۆر گۆج و شه‌لیش چاكبوونه‌وه. جا شادییه‌كی گه‌وره ئه‌و شاره‌ی گرته‌وه. پێشتر له شاره‌كه پیاوێک هه‌بوو ناوی سیمۆن بوو، جادووی ده‌كرد و خه‌ڵكی شمرنی سه‌رسام كردبوو، ده‌یووت: من شتێكی مه‌زنم!. گه‌وره و بچووک هه‌موو دوای ده‌كه‌وتن و ده‌یانووت: “ئه‌مه‌یه هێزی مه‌زنی خودا”. ئه‌وان دوای ده‌كه‌وتن، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به جادووه‌كه‌ی سه‌رسامی كردبوون. به‌ڵام كاتێ پیلیپوس موژده‌ی ده‌رباه‌ری پاشایه‌تی خودا و ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی پێدان، بڕوایان كرد، ژن و پیاویش عه‌مادكران. سیمۆنیش به‌خۆی باوه‌ڕی هێنا، كاتێ عه‌مادكرا دوای پیلیپوس كه‌وت، نیشانه و په‌رجوی گه‌وره‌ی ده‌بینی ده‌كرا، سه‌رسام بوو. كاتێ په‌یامبه‌ران له یروشلایم بیستیان شمرن وشه‌ی خودای په‌سه‌ند كردووه، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیان بۆ ناردن. كاتێ هاتن، نوێژیان بۆ كردن تاكو ڕووحی پارسا وه‌ربگرن، چونكه هێشتا نه‌هاتبووه سه‌ر كه‌سیان، ته‌نها به ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار عه‌مادكرابوون. جا ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان و ڕووحی پارسایان وه‌رگرت.
كردار 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 4:8-17
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان