شاوول به كوشتنی ئستیفانۆس ڕازی بوو. له‌و ڕۆژه‌دا وارگه له یروشلایم تووشی چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی توند هات. هه‌موو به ناوچه‌كانی ئیهوود و شمرندا په‌رشوبڵاو بوونه‌وه، جگه له په‌یامبه‌ران. هه‌ندێک پیاوی له‌خواترس ئستیفانۆسیان ناشت و پرسه‌یه‌كی گه‌وره‌یان بۆ دانا. به‌ڵام شاوول هه‌ڵده‌كوتایه نێو وارگه، ماڵ به ماڵ ژن و پیاوی ڕاده‌كێشا و فڕێیده‌دانه زیندان. ئه‌وانه‌ی په‌رشوبڵاو ببوونه‌وه ده‌گه‌ڕان و موژده‌ی وشه‌كه‌یان ده‌دا. پیلیپوس شۆڕبووه‌وه شارێكی شمرنی و مه‌سیحه‌كه‌ی بۆ ڕاده‌گه‌یاندن. كۆمه‌ڵه‌كه به یه‌ک دڵ گوێیان له‌وه ده‌گرت كه پیلیپوس ده‌یووت، كاتێ ئه‌و نیشانانه‌یان ده‌بیست و ده‌بینی كه ده‌یكرد. ڕووحی گڵاویش له زۆر كه‌س له‌وانه‌ی تیایاندا بوو به ده‌نگی به‌رز هاواریان ده‌كرد و ده‌رده‌چوون، زۆر گۆج و شه‌لیش چاكبوونه‌وه. جا شادییه‌كی گه‌وره ئه‌و شاره‌ی گرته‌وه. پێشتر له شاره‌كه پیاوێک هه‌بوو ناوی سیمۆن بوو، جادووی ده‌كرد و خه‌ڵكی شمرنی سه‌رسام كردبوو، ده‌یووت: من شتێكی مه‌زنم!.
كردار 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 1:8-9
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان