برایان، له‌نێو خۆتاندا حه‌وت پیاو هه‌ڵبژێرن كه ناوبانگیان باش بێت و پڕبن له ڕووحی پارسا و داناییه‌كه‌ی، تاكو له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه دایانبنێین. ئێمه‌ش خۆمان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ نوێژكردن و ڕاژه‌ی وشه‌ی خودا”. هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه ئه‌م پێشنیاره‌یان به‌دڵ بوو، جا ئستیفانۆسیان هه‌ڵبژارد، كه پیاوێكی پڕ له باوه‌ڕ و ڕووحی پارسا بوو، له‌گه‌ڵ پیلیپوس و پروخۆرس و نیكانۆر و تیمۆن و په‌رمیناس و نیقالیئۆسی ئه‌نتاكی كه ببووه جوو. له‌پێش په‌یامبه‌رانیان ڕاگرتن، ئه‌وانیش نوێژیان كرد و ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان. ئیتر وشه‌ی خودا گه‌شه‌ی ده‌كرد، ژماره‌ی قوتابییه‌كانیش له یروشلایم زۆر زیاتر بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له كاهینانیش گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕه‌كه بوون.
كردار 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 3:6-7
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان