په‌تڕۆس و په‌یامبه‌ران وه‌ڵامیان دایه‌وه و وتیان: “ده‌بێت خودا له خه‌ڵک زیاتر گوێڕایه‌ڵی بكرێت. خوداوه‌ندی باوكانمان ئیشۆعی هه‌ستانده‌وه، ئه‌وه‌ی به هه‌ڵواسینی له‌سه‌ر ته‌خته‌دار كوشتتان. خودا ئه‌می وه‌ک سه‌رۆک و ڕزگاریده‌ر به ده‌سته‌ڕاستی خۆی به‌رزی كرده‌وه، تاكو تۆبه‌كردن و لێخۆشبوونی گوناه به ئیسڕائیل ببه‌خشێت. ئێمه گه‌واهیده‌ری ئه‌م شتانه‌ین، هه‌روه‌ها ڕووحی پارساش، ئه‌وه‌ی خودا به‌خشیویه‌تییه ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵن بۆی”. كاتێ گوێیان لێ‌بوو زۆر تووڕه بوون، ویستیان بیانكوژن. به‌ڵام په‌ڕیشییه‌ک ناوی گه‌ملیئێل بوو، ڕابیی ته‌ورات و ڕێزدار بوو له‌لای هه‌موو گه‌ل، له سه‌نهه‌دریم هه‌ستا و فه‌رمانی دا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م په‌یامبه‌ران ببردرێنه ده‌ره‌وه. ئینجا پێی وتن: “پیاوانی ئیسڕائیل، ئاگاداری خۆتان بن له‌وه‌ی ده‌تانه‌وێ به‌م پیاوانه‌ی بكه‌ن. چونكه پێش ئه‌م ڕۆژانه توداس هه‌ستا و خۆی به شتێک داده‌نا، نزیكه‌ی چوار سه‌د پیاو لێی كۆبوونه‌وه، به‌ڵام كوژرا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون بڵاو بوونه‌وه، بوونه هیچ. دوای ئه‌مه‌ش له ڕۆژانی ناونووسینه‌كه‌دا ئیهوودای گلیلای هه‌ستا و خه‌ڵكانێكی به‌دوای خۆیدا له‌خشته برد، ئه‌ویش له‌ناوچوو و ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون په‌رته‌وازه بوون. ئێستاش پێتان ده‌ڵێم: له‌م پیاوانه دوور بكه‌ونه‌وه و لێیانگه‌ڕێن! چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه یاخود ئه‌م كاره له خه‌ڵكه‌وه بێت، ئه‌وا تێكده‌چێت. ئه‌گه‌ریش له خوداوه بێت، ناتوانن تێكی بده‌ن، ئه‌گینا خۆتان ده‌بیننه‌وه دژی خودا ده‌جه‌نگن”. جا به قسه‌یان كرد، ئیتر په‌یامبه‌رانیان بانگ‌كرد و قامچییان لێدان، ڕایانسپاردن ناوی ئیشۆع نه‌هێنن، ئینجا ئازادیان كردن. به‌ڵام ئه‌وان به دڵشادییه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌دریم ده‌رچوون، چونكه وا دانران شایانی ئه‌وه بن بۆ ناوی ئه‌و سووكایه‌تییان پێ بكرێت. ئیتر هه‌موو ڕۆژێک له په‌رستگا و له ماڵان‌دا، خه‌ڵكیان فێرده‌كرد و موژده‌ی ئیشۆعی مه‌سیحیان ده‌دا.
كردار 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 29:5-42
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان