لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 12:5-20

كردار 12:5-20 PNTZS

له‌سه‌ر ده‌ستی په‌یامبه‌ران زۆر نیشانه‌ و په‌رجو له‌نێو گه‌لدا كرا. هه‌مووان یه‌ک دڵ بوون له‌ هه‌یوانی شلیموندا. كه‌س نه‌یده‌وێرا بچێته‌ پاڵیان، چونكه‌ گه‌ل زۆر ڕێزیان ده‌گرتن. خه‌ڵكی زیاتر باوه‌ڕیان ده‌هێنا و ده‌هاتنه‌ پاڵ په‌روه‌ردگار، ژن و پیاو به‌ كۆمه‌ڵ، ته‌نانه‌ت نه‌خۆشیان ده‌هێنایه‌ سه‌ر شه‌قام و له‌سه‌ر جێگا و نوێن دایانده‌نان، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر په‌تڕۆس هات، سێبه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێته‌ سه‌ر هه‌ندێكیان. جه‌ماوه‌ری شاره‌كانی ده‌وروپشتی یروشلایمیش كۆببوونه‌وه‌، نه‌خۆش و ئه‌وانه‌یان هه‌ڵگرتبوو كه‌ به‌ ده‌ست ڕووحی گڵاو ده‌یانناڵاند، جا هه‌موویان چاكده‌بوونه‌وه‌. به‌ڵام كاهینی باڵا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون له‌ ڕێبازی زادوقی هه‌ستان و پڕبوون له‌ ئیره‌یی. په‌یامبه‌رانیان گرت و فڕێیاندانه‌ زیندانی گشتییه‌وه‌. به‌ڵام فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌ شه‌ودا ده‌رگاكانی زیندانه‌كه‌ی كرده‌وه‌ و بردنییه‌ ده‌ره‌وه‌، فه‌رمووی: “بڕۆن بۆ په‌رستگا و ڕاوه‌ستن، ته‌واوی په‌یامی ئه‌م ژیانه‌ به‌ خه‌ڵكی بڵێن”.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان