كاتێ په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیان له‌ناوه‌ڕاست ڕاگرت، پرسیان لێ‌كردن: “به چ هێزێک و به چ ناوێک ئه‌مه‌تان كرد؟” جا په‌تڕۆس پڕبوو له ڕووحی پارسا، پێی وتن: “ئه‌ی پێشه‌وایانی گه‌ل و ئه‌ی پیران، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر چاكه‌یه‌ک بۆ په‌ككه‌وته‌یه‌ک كراوه لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به چی چاكبووه‌ته‌وه، با له‌لای هه‌مووتان و هه‌موو گه‌لی ئیسڕائیل زانراو بێت، به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ناسڕه‌تی، ئه‌وه‌ی ئێوه له‌خاچتان دا و خودا‌ش له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستاندیه‌وه، ئه‌م كابرایه به‌و ته‌ندروستییه له‌به‌رده‌متان ڕاوه‌ستاوه. ئه‌مه ئه‌و {به‌رده‌یه كه ئێوه‌ی وه‌ستا سووكایه‌تیان پێ كرد، ئه‌وه‌ی بووه به‌ردی قولینچك} . بێجگه له‌و ڕزگاربوون نییه، چونكه ناوێكی دیكه له ژێر ئاسماندا نییه له‌نێو خه‌ڵكدا درابێت، به‌وه‌وه ڕزگار بین”. كاتێ ئازایه‌تی په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیان بینی و زانییان كه‌سێكی بێ ڕۆشنبیری و ساده‌ن، سه‌رسام بوون، زانییان كه له‌گه‌ڵ ئیشۆعدا بوونه. به‌ڵام كه ئه‌و پیاوه‌یان بینی له‌گه‌ڵیان ڕاوه‌ستابوو، ئه‌وه‌ی چاكبووه‌وه، هیچیان نه‌بوو وه‌ڵامی پێ بده‌نه‌وه. ئه‌وسا فه‌رمانیان پێدان له سه‌نهه‌دریم بڕۆنه ده‌ره‌وه و له‌نێو خۆیاندا پیلانیان گێڕا و وتیان: “چی له‌م دوو پیاوه بكه‌ین؟ چونكه ئاشكرایه بۆ هه‌موو دانیشتووانی یروشلایم كه په‌رجوێكی به‌رچاو به‌هۆی ئه‌مانه‌وه كراوه، ناتوانین نكۆڵی لێ بكه‌ین. به‌ڵام نه‌وه‌ک زیاتر له‌نێو گه‌ل بڵاو بێته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ین ئیتر له‌لای خه‌ڵک باسی ئه‌م ناوه نه‌كه‌ن”. ئینجا بانگیان كردن و ڕایانسپاردن كه هه‌رگیز به ناوی ئیشۆع ده‌م نه‌كه‌نه‌وه و كه‌سیش فێرنه‌كه‌ن. په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیش وه‌ڵامیان دایه‌وه و وتیان: “ئێوه حوكم بده‌ن، ئه‌گه‌ر ڕاسته له‌به‌رده‌م خودا گوێ له ئێوه بگرین زیاتر له خودا. چونكه ئه‌وه‌ی ئێمه بینیوومانه و بیستوومانه ناتوانین باسی نه‌كه‌ین”.
كردار 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 7:4-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان