لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 2:3-11

كردار 2:3-11 PNTZS

پیاوێک به‌ زگماک ئیفلیج بوو، هه‌ڵده‌گیرا، ڕۆژانه‌ بۆ سواڵكردن له‌وانه‌ی ده‌هاتنه‌ په‌رستگا، له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌رگایه‌ی په‌رستگا داده‌نرا كه‌ پێی ده‌ووترا “جوان”. په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نی بینی به‌ نیازن بێنه‌ نێو په‌رستگا، داوای خێری لێكردن. په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ یوخه‌ننه‌ن تێیڕووانی، وتی: “سه‌یرمان بكه‌!” ئه‌ویش چاوی تێبڕین و چاوه‌ڕێی ده‌كرد شتێكیان لێ وه‌رگرێت. په‌تڕۆس وتی: “نه‌ زێڕ و نه‌ زیوم هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌مه‌ ده‌تده‌مێ: به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ناسڕه‌تییه‌وه‌، هه‌سته‌ و ڕێ بكه‌!”. ئینجا‌ ده‌ستی ڕاستی گرت و هه‌ڵیستاند، یه‌كسه‌ر هێز كه‌وته‌ پێ و پاژنه‌كانی. هه‌ڵبه‌زییه‌وه‌ و ڕاوه‌ستا و ڕێی كرد، له‌گه‌ڵیان چووه‌ نێو په‌رستگا، ڕێی ده‌كرد و هه‌ڵده‌به‌زییه‌وه‌ و ستایشی خودای ده‌كرد. هه‌موو گه‌ل بینییان ڕێ ده‌كات و ستایشی خودا ده‌كات. جا ناسییانه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆ سواڵكردن له‌لای ده‌رگای جوانی په‌رستگا داده‌نیشت، سه‌رسامی و حه‌په‌ساوییش دایگرتن له‌وه‌ی به‌سه‌ری هات. كاتێ پیاوه‌ ئیفلیجه‌كه‌ وا چاكبووه‌وه‌ به‌ په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نه‌وه‌ لكابوو، هه‌موو گه‌ل به‌ سه‌رسامییه‌وه‌ ڕایانكرده‌ لایان بۆ ئه‌و هه‌یوانه‌ی كه‌ پێی ده‌ووترا “هه‌یوانی شلیمون”.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان