لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 23:28-31

كردار 23:28-31 PNTZS

ڕۆژێكیان بۆ دیاریكرد و زۆر كه‌س هاتنه‌ خانه‌كه‌ی. ئه‌ویش له‌ به‌یانییه‌وه‌ تاكو ئێواره‌ بۆیانی ڕوون ده‌كرده‌وه‌ و گه‌واهیی بۆ پاشایه‌تی خودا ده‌دا، هه‌وڵی ده‌دا به‌ ته‌وراتی مووشێ و سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران ده‌رباره‌ی ئیشۆع قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنێت. جا هه‌ندێكیان به‌و قسانه‌ی قه‌ناعه‌تیان پێ هات، هه‌ندێكیش باوه‌ڕیان نه‌كرد. ئینجا به‌ جیاوازی بیروڕاوه‌ ئه‌وێیان به‌جێهێشت كه‌ پۆڵۆس قسه‌یه‌كی بۆ كردن: “ڕووحی پارسا به‌هۆی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ڕاستی به‌ باوباپیرانتان فه‌رمووه‌: {بڕۆ لای ئه‌م گه‌له‌ و پێی بڵێ: بیستن ده‌بیستن، به‌ڵام تێناگه‌ن، سه‌یركردن سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن، چونكه‌ دڵی ئه‌م گه‌له‌ ڕه‌ق بووه‌، گوێیان گران بووه‌، چاویان نوقاندووه‌، نه‌وه‌ک به‌ چاویان ببینن وبه‌ گوێیان ببیستن، به‌ دڵیان تێبگه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌، منیش چاكیان بكه‌مه‌وه‌} . با له‌لاتان زانراو بێت، ڕزگاریی خودا بۆ نه‌ته‌وه‌كان نێردرا، ئه‌وانیش گوێ ده‌گرن!”. كاتێ ئه‌مه‌ی وت، جوو ڕۆیشتن و ده‌مه‌قاڵێیه‌كی زۆریان هه‌بوو. پۆڵۆس دوو ساڵی ته‌واو له‌و ماڵه‌ی به‌ كرێی گرتبوو مایه‌وه‌، پێشوازی له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كرد كه‌ ده‌هاتنه‌ لای، به‌وپه‌ڕی ئاشكرایی و بێ لاریبوون پاشایه‌تیی خودای ڕاده‌گه‌یاند و ده‌رباه‌ری ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار خه‌ڵكی فێرده‌كرد.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە كردار 23:28-31