ڕۆژانێكی زۆر نه خۆرمان بینی و نه ئه‌ستێره، ڕه‌شه‌باكه به‌هێزتر ده‌بوو، له كۆتاییدا هه‌موو هیوایه‌كی ڕزگاربوونمان بڕا. كاتێ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو نانیان نه‌خواردبوو، پۆڵۆس له‌ناوه‌ڕاستیان ڕاوه‌ستا و وتی: “كوڕینه، ده‌بووایه گوێتان له من بگرتایه و قرێتێتان به‌جێ نه‌هێشتایه، ئه‌وسا له‌م تێك‌شكان و زیانه دوور ده‌بوون. ئێستاش ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه كه دڵخۆش بن، چونكه كه‌ستان ژیانی له‌ده‌ست نادات، كه‌شتییه‌كه نه‌بێت. چونكه ئه‌مشه‌و فریشته‌ی ئه‌و خوداوه‌نده‌ی كه من هی ئه‌وم و ده‌یپه‌رستم هاته لام، فه‌رمووی: پۆڵۆس مه‌ترسه! ده‌بێت تۆ له‌به‌رده‌م قه‌یسه‌ڕ ڕاوه‌ستیت و ئه‌وه‌تا خودا ژیانی هه‌موو ئه‌وانه‌ت ده‌داتێ كه له‌گه‌ڵت گه‌شت ده‌كه‌ن. كه‌واته كوڕینه، دڵخۆش بن. چونكه باوه‌ڕم به خودا هه‌یه كه ئاوا ده‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی پێم وتراوه. به‌ڵام ده‌بێت بكه‌وینه سه‌ر دوورگه‌یه‌ک”. له شه‌وی چوارده‌یه‌میندا كه هێشتا له ده‌ریای هدرییوس وێڵ بووین و ده‌هاژووراین، له نیوه شه‌ودا كه‌شتیوانان وایانزانی له وشكایی نزیک ده‌بنه‌وه.
كردار 27 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 27
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 20:27-27
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان