كاتێک بڕیار درا به ده‌ریادا بۆ ئیتالیا بڕۆین، پۆڵۆس و هه‌ندێک به‌ندكراوی دیكه درانه ده‌ست سه‌رپه‌لێک له سوپای قه‌یسه‌ڕ ناوی یولیۆس بوو. سواری كه‌شتییه‌كی ئه‌دره‌منتۆسی بووین، كه به‌ته‌مابوو به چه‌ند شوێنێكی ئاسیادا بڕوات، جا به‌ڕێكه‌وتین. ئه‌ریسته‌رخۆسی ماقیدۆنیمان له‌گه‌ڵ‌بوو، خه‌ڵكی تسلۆنیقێ. بۆ به‌یانی گه‌یشتینه سه‌یده‌ن. یولیۆس له‌گه‌ڵ پۆڵۆس باش بوو، ڕێگای دا بچێته لای براده‌رانی تاكو پێویستییه‌كانی دابین بكه‌ن. ئینجا له‌وێوه به‌ڕێكه‌وتین و به په‌نای قوبڕسدا ڕۆیشتین، چونكه با پێچه‌وانه بوو. كه ئه‌و ده‌ریایه‌مان بڕی، ئه‌وه‌ی له ته‌نیشت قیلیقیا و په‌مپۆلیایه، له میرای لوقیا دابه‌زین. له‌وێ سه‌رپه‌له‌كه كه‌شتییه‌كی بینی كه ئه‌سكه‌نده‌ری بوو ده‌چووه ئیتالیا، سواری كردین. كه‌شتییه‌كه ڕۆژانێكی زۆر به هێواشی ده‌ڕۆیشت و به زه‌حمه‌ت له قنیدۆس نزیک كه‌وتینه‌وه، باكه نه‌یهێشت زیاتر بڕۆین، به په‌نای قرێتێدا و له به‌رامبه‌ر سه‌له‌مۆنا ڕۆیشتین. به ڕه‌نجكێشان تێپه‌ڕمان كرد و گه‌یشتینه شوێنێک پێی ده‌ووترێ به‌نده‌ره باشه‌كان، كه شاری له‌سائیه نزیكییه‌تی. كاتێ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌سه‌ر چوو و گه‌شتكردنی ده‌ریا ترسناک بوو، چونكه ڕۆژووگرتنیش به‌سه‌رچوو بوو. پۆڵۆس ئاگاداری كردنه‌وه و وتی: “كوڕینه، من ده‌بینم گه‌شته‌كه به تێك‌شكان و زیانێكی گه‌وره‌وه ده‌بێت، نه‌ک ته‌نها بۆ كه‌شتی و باره‌كه‌ی، به‌ڵكو بۆ ژیانیشمان”. به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه لایه‌نگری كه‌شتیوان و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرد، زیاتر له قسه‌ی پۆڵۆس. چونكه به‌نده‌ره‌كه بۆ به‌سه‌ربردنی زستان باش نه‌بوو، زۆربه‌یان بڕیاریان دا ئه‌وێش به‌جێبهێڵن، به هیوای ئه‌وه‌ی بگه‌نه فینكس تاكو زستانی تێدا به‌سه‌رببه‌ن، كه به‌نده‌رێكی قرێتێ بوو ڕووه‌و باشووری خۆرهه‌ڵات و باكووری خۆرئاوا. كه شنه‌بای باشوور هه‌ڵیكرد، وایانزانی به مرازیان گه‌یشتن، له‌نگه‌ریان به‌رزكرده‌وه و به نزیک كه‌ناری قرێتێدا تێده‌په‌ڕین. به‌ڵام دوای كه‌مێک گه‌رده‌لوولێک هه‌ڵیكرد، پێی ده‌ووترا ئهورۆكلیدۆن. كه كه‌شتییه‌كه‌ی گرته‌وه و نه‌یتوانی ڕووبه‌ڕووی بێته‌وه، خۆمان به‌ده‌سته‌وه دا و هاژووراین. به‌ره‌و په‌نای دوورگه‌یه‌ک چووین ناوی كله‌ودی بوو، به زه‌حمه‌ت توانیمان كه‌شتیی ڕزگاربوون بخه‌ینه ژێر ڕكێفمانه‌وه. كاتێ به‌رزیان كرده‌وه، گوریسیان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه به‌كارهێنا. ده‌ترسان بكه‌ونه نێو ته‌نكاوی سیرتیس، ئیتر چارۆگه‌كانیان دابه‌زاند و ئاوا هاژووراین. بۆ سبه‌ینێ ڕه‌شه‌باكه توند بوو، ده‌ستیان به سووككردنی باره‌كه كرد. له ڕۆژی سێیه‌مدا به ده‌ستی خۆمان كه‌لوپه‌لی كه‌شتییه‌كه‌مان فڕێ‌دا. ڕۆژانێكی زۆر نه خۆرمان بینی و نه ئه‌ستێره، ڕه‌شه‌باكه به‌هێزتر ده‌بوو، له كۆتاییدا هه‌موو هیوایه‌كی ڕزگاربوونمان بڕا.
كردار 27 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 27
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 1:27-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان