كاتێ پۆڵۆس به‌م قسانه به‌رگریی ده‌كرد، پستۆس به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد: “پۆڵۆس تۆ وڕینه ده‌كه‌یت! زۆری په‌رتووكه‌كان واده‌كات وڕینه بكه‌یت!” پۆڵۆس وتی: “پستۆسی پایه به‌رز، وڕینه ناكه‌م، به‌ڵكو قسه‌ی ڕاست و شیاو ده‌كه‌م. چونكه ئه‌م پاشایه‌ی ئازادانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، ئه‌م شتانه ده‌زانێت، بڕوا ناكه‌م هیچ له‌مانه له‌لای شاراوه بێت، چونكه له سووچێک نه‌كراوه. ئه‌گریپاسی پاشا، باوه‌ڕت به پێغه‌مبه‌ران هه‌یه؟ من ده‌زانم باوه‌ڕت هه‌یه”. ئه‌گریپاس به پۆڵۆسی وت: “ده‌ته‌وێت به‌م كاته كه‌مه قه‌ناعه‌تم پێ بهێنی ببمه مه‌سیحی؟” پۆڵۆس وتی: “كاتی كه‌م یان زۆر، له خودا ده‌پاڕامه‌وه نه‌ک ته‌نها تۆ، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ گوێم لێ ده‌گرن وه‌ک منتان لێ بێت، به‌ڵام بێ ئه‌م زنجیرانه”. كاتی ئه‌مه‌ی وت، پاشا و فه‌رمانڕه‌وا و به‌رنیكی و ئاماده‌بووان هه‌ستان، ڕۆیشتن و به یه‌كتریان وت: “ئه‌م كابرایه شتێكی نه‌كردووه شایانی مه‌رگ یان كۆتكردن بێت”. ئه‌گریپاس به پستۆسی وت: “ئه‌گه‌ر ئه‌م كابرایه داواكارییه‌كه‌ی نه‌دابووایه قه‌یسه‌ڕ، ده‌كرا ئازاد بكرایه”.
كردار 26 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 26
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 24:26-32
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان