لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 10:24-16

كردار 10:24-16 PNTZS

كه‌ فه‌رمانڕه‌وا ئاماژه‌ی بۆ كرد قسه‌ بكات، پۆڵۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “ده‌زانم ساڵانێكی زۆره‌ تۆ دادوه‌ری ئه‌م گه‌له‌یت، بۆیه‌ به‌ خۆشییه‌وه‌ به‌رگری له‌ خۆم ده‌كه‌م. ده‌توانیت دڵنیابیت، دوازده‌ ڕۆژ تێپه‌ڕی نه‌كردووه‌، كه‌ بۆ كڕنۆشبردن سه‌ركه‌وتوومه‌ته‌ یروشلایم. نه‌ له‌ په‌رستگا منیان بینیوه‌ مشتومڕ له‌گه‌ڵ یه‌كێک بكه‌م و نه‌ گه‌لم وروژاندووه‌، نه‌ له‌ كه‌نیشته‌كان و نه‌ له‌ هیچ شوێنێكی ئه‌م شاره‌. ناشتوانن ئه‌و شتانه‌ بسه‌لمێنن كه‌ ئێستا پێی سكاڵام لێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ تۆ ده‌دركێنم: به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ی پێی ده‌ڵێن ڕێباز، ئاوا خودای باوكانم ده‌په‌رستم، باوه‌ڕم هه‌یه‌ به‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌وراته‌ و له‌ پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه‌. هیوام به‌ خودایه‌ له‌وه‌ی خۆیان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، كه‌ هه‌ستانه‌وه‌ ده‌بێت، بۆ خوداناسان و خراپه‌كارانیش. بۆیه‌ خۆم ڕاده‌هێنم تاكو هه‌میشه‌ ویژدانێكی پاكم به‌رامبه‌ر خودا و خه‌ڵک هه‌بێت.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان