كردار 22:22-29
كردار 22:22-29 PNTZS
تاكو ئه‌م وشه‌یه گوێیان لێی ده‌گرت، ئینجا ده‌نگیان به‌رز كرده‌وه و وتیان: “له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی مه‌یهێڵه! چونكه ئه‌مه شایانی ژیان نییه!” ئینجا هاواریان كرد و جله‌كانی خۆیان فڕێده‌دا و خۆڵیان به هه‌وادا ده‌كرد. فه‌رمانده‌كه فه‌رمانی دا بۆ سه‌ربازگه ببردرێت و له ژێر قامچی لێی بكۆڵنه‌وه، تاكو بزانێت بۆچی ئاوا هاواریان لێی ده‌كرد. كاتێ به‌ستایانه‌وه تاكو به قامچی لێی بده‌ن، پۆڵۆس به سه‌رپه‌له‌كه‌ی وت كه له‌وێ وه‌ستا بوو: “یاساییه بۆتان پێش دادگاییكردنی كه‌سێكی ڕۆمانی به‌ر قامچی بده‌ن؟” كاتێ سه‌رپه‌له‌كه گوێی لێ‌بوو، چووه لای فه‌رمانده‌كه، هه‌واڵی پێدا و وتی: “ئه‌وه به‌ته‌مای چیت! ئه‌م پیاوه ڕۆمانییه!” فه‌رمانده‌كه‌ش هات و پێی وت: “پێم بڵێ، تۆ ڕۆمانیت؟” وتی: “به‌ڵێ”. فه‌رمانده‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه: “به پاره‌یه‌كی زۆر ئه‌م هاوڵاتیبوونه‌م وه‌رگرت”. پۆڵۆس وتی: “به‌ڵام من به زگ‌ماک هاوڵاتیم”. ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مابوون لێی بكۆڵنه‌وه یه‌كسه‌ر لێی دووركه‌وتنه‌وه، فه‌رمانده‌كه‌ش كه زانی ڕۆمانییه و وا كۆتی كردووه، ترسا.





