لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 38:2-43

كردار 38:2-43 PNTZS

په‌تڕۆس پێی وتن: “تۆبه‌ بكه‌ن، با هه‌ریه‌كه‌تان به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ عه‌ماد بكرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كانتان و دیاریی ڕووحی پارسا وه‌ربگرن. چونكه‌ به‌ڵێنه‌كه‌ بۆ خۆتان و منداڵه‌كانتان و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوورن، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان بانگییان ده‌كات”. به‌ زۆر قسه‌ی دیكه‌ش گه‌واهیی بۆ دان و ئامۆژگاریی ده‌كردن و ده‌یووت: “خۆتان له‌م نه‌وه‌ چه‌وته‌ ڕزگار بكه‌ن”. جا به‌ خۆشییه‌وه‌ قسه‌كه‌یان وه‌رگرت و عه‌مادكران، له‌و ڕۆژه‌دا نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س هاتنه‌ پاڵ. ئیتر ئه‌وان په‌یوه‌ست بوون له‌سه‌ر فێركردنی په‌یامبه‌ران و هاوبه‌شییه‌تی، له‌تكردنی نان و نوێژكردن. هه‌موو له‌ ناخدا سامگرتوو بوون، چونكه‌ زۆر په‌رجو و نیشانه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی په‌یامبه‌ران كران.