لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 36:2-47

كردار 36:2-47 PNTZS

جا با هه‌موو ماڵی ئیسڕائیل به‌ دڵنیایی بزانن، ئه‌م ئیشۆعه‌ی ئێوه‌ له‌خاچتان دا، خودا كردییه‌ په‌روه‌ردگار و مه‌سیح”. كاتێ گوێیان لێبوو، دڵیان كون بوو، به‌ په‌تڕۆس و هه‌موو په‌یامبه‌رانیان وت: “برایان، چی بكه‌ین؟” په‌تڕۆس پێی وتن: “تۆبه‌ بكه‌ن، با هه‌ریه‌كه‌تان به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ عه‌ماد بكرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كانتان و دیاریی ڕووحی پارسا وه‌ربگرن. چونكه‌ به‌ڵێنه‌كه‌ بۆ خۆتان و منداڵه‌كانتان و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوورن، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان بانگییان ده‌كات”. به‌ زۆر قسه‌ی دیكه‌ش گه‌واهیی بۆ دان و ئامۆژگاریی ده‌كردن و ده‌یووت: “خۆتان له‌م نه‌وه‌ چه‌وته‌ ڕزگار بكه‌ن”. جا به‌ خۆشییه‌وه‌ قسه‌كه‌یان وه‌رگرت و عه‌مادكران، له‌و ڕۆژه‌دا نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س هاتنه‌ پاڵ. ئیتر ئه‌وان په‌یوه‌ست بوون له‌سه‌ر فێركردنی په‌یامبه‌ران و هاوبه‌شییه‌تی، له‌تكردنی نان و نوێژكردن. هه‌موو له‌ ناخدا سامگرتوو بوون، چونكه‌ زۆر په‌رجو و نیشانه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی په‌یامبه‌ران كران. باوه‌ڕداران هه‌موو پێكه‌وه‌ بوون و له‌ هه‌موو شتێكیان هاوبه‌ش بوون. ماڵ و موڵكی خۆیان ده‌فرۆشت و به‌گوێره‌ی پێویستی هه‌ریه‌كه‌یان دابه‌شیان ده‌كرد. ڕۆژانه‌ به‌ یه‌ک دڵ به‌رده‌وام له‌ په‌رستگا ده‌بوون، له‌ ماڵه‌كاندا نانیان له‌ت ده‌كرد، به‌ خۆشی و ساكاری پێكه‌وه‌ نانیان ده‌خوارد، ستایشی خودایان ده‌كرد و له‌لای هه‌موو خه‌ڵک په‌سه‌ند بوون. په‌روه‌ردگاریش ڕۆژانه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌هێنایه‌ پاڵ وارگه‌ كه‌ ڕزگاریان ده‌بوو.