ئه‌م ئیشۆعه خودا هه‌ستاندیه‌وه، ئێمه‌ش هه‌موومان گه‌واهیده‌رین بۆی. ئینجا بۆ لای ڕاستی خودا به‌رزكرایه‌وه و به‌ڵێنی ڕووحی پارسا‌ی له باوكه‌وه وه‌رگرت، ئه‌مه‌ی ڕژاند كه‌وا ئێوه ده‌یبینن و ده‌یبیستن. داوید بۆ ئاسمان به‌رز نه‌بووه‌وه، به‌ڵكو خۆی ده‌ڵێت: { په‌روه‌ردگار به په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: له‌لای ڕاستم دانیشه تاكو دوژمنانت بخه‌مه ژێر پێیه‌كانت}. جا با هه‌موو ماڵی ئیسڕائیل به دڵنیایی بزانن، ئه‌م ئیشۆعه‌ی ئێوه له‌خاچتان دا، خودا كردییه په‌روه‌ردگار و مه‌سیح”. كاتێ گوێیان لێ‌بوو، دڵیان كون بوو، به په‌تڕۆس و هه‌موو په‌یامبه‌رانیان وت: “برایان، چی بكه‌ین؟” په‌تڕۆس پێی وتن: “تۆبه بكه‌ن، با هه‌ریه‌كه‌تان به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه عه‌ماد بكرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كانتان و دیاریی ڕووحی پارسا وه‌ربگرن. چونكه به‌ڵێنه‌كه بۆ خۆتان و منداڵه‌كانتان و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوورن، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان بانگییان ده‌كات”. به زۆر قسه‌ی دیكه‌ش گه‌واهیی بۆ دان و ئامۆژگاریی ده‌كردن و ده‌یووت: “خۆتان له‌م نه‌وه چه‌وته ڕزگار بكه‌ن”. جا به خۆشییه‌وه قسه‌كه‌یان وه‌رگرت و عه‌مادكران، له‌و ڕۆژه‌دا نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س هاتنه پاڵ.
كردار 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 32:2-41
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان