لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 14:2-24

كردار 14:2-24 PNTZS

په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ یازده‌كه‌ ڕاوه‌ستا، ده‌نگی به‌رزكرده‌وه‌ و پێی وتن: “ئه‌ی پیاوانی جوو و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ یروشلایم دانیشتوون، با ئه‌مه‌ له‌لاتان زانراو بێت و گوێ له‌ قسه‌كانم بگرن، چونكه‌ وه‌ک بیرده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌مانه‌ سه‌رخۆش نین، چونكه‌ كاژێر سێی ڕۆژه‌! به‌ڵكو به‌هۆی یۆئیل پێغه‌مبه‌ر وتراوه‌: {خودا ده‌فه‌رمووێ: له‌ ڕۆژانی پایاندا ڕووحم‌ به‌سه‌ر هه‌موو ئاده‌میزاداندا ده‌ڕێژم. كوڕان و كچانتان پێشبینی ده‌كه‌ن، گه‌نجه‌كانتان بینین ده‌بینن، پیره‌كانتان خه‌ون ده‌بینن. ته‌نانه‌ت به‌ سه‌ر كۆیله‌ و كه‌نیزه‌كانیشم، له‌و ڕۆژانه‌دا ڕووحم ده‌ڕێژم وئه‌وانیش پێشبینی ده‌كه‌ن. له‌ سه‌ره‌وه‌ له‌ ئاسمان كاری سه‌یر وله‌ خواره‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی په‌رجو ده‌كه‌م: خوێن و ئاگر و ستوونی دووكه‌ڵ. خۆر ده‌بێته‌ تاریكی ومانگیش ده‌بێته‌ خوێن، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژی مه‌زن و به‌ناوبانگی په‌روه‌ردگار بێت. جا هه‌ر كه‌سێک به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بپاڕێته‌وه‌، ڕزگاری ده‌بێت} . پیاوانی ئیسڕائیل، گوێ له‌م قسانه‌ بگرن: ئیشۆعی ناسڕه‌تی پیاوێكه‌ بۆتان سه‌لمێندرا، به‌ نیشانه‌ و كاری سه‌یر و په‌رجو كه‌ خودا له‌ نێو ئێوه‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌نجامی دا، وه‌ک خۆشتان ده‌زانن. ئه‌م به‌گوێره‌ی خواستی بڕیارله‌سه‌ردراو و زانینی پێشووی خودا ڕاده‌ستتان كرد، به‌ ده‌ستی گوناهباران له‌خاچتان دا و كوشتتان. ئه‌وه‌ی خودا هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و له‌ ژانی مه‌رگ ئازادی كرد، چونكه‌ نه‌ده‌كرا له‌ چنگیدا بمێنێته‌وه‌.