لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 1:18-18

كردار 1:18-18 PNTZS

له‌دوای ئه‌مه‌ پۆڵۆس ئه‌تینۆسی به‌جێهێشت و هاته‌ قۆرنتێ. جووێكی بینی به‌ ناوی ئه‌كیلا، خه‌ڵكی پونتوس بوو، تازه‌ له‌گه‌ڵ پریسقیلای ژنی له‌ ئیتالیاوه‌ هاتبوون، چونكه‌ قله‌ودییوس فه‌رمانی دابوو هه‌موو جوو ڕۆما به‌جێبهێڵن، ئیتر هاته‌ لایان. جا به‌هۆی هاوپیشه‌ییان له‌لایان مایه‌وه‌ و ئیشی ده‌كرد، چونكه‌ به‌ پیشه‌ ڕه‌شماڵچی بوون. هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ک له‌ كه‌نیشت گفتوگۆی ده‌كرد، قه‌ناعه‌تی به‌ جوو و یۆنانییه‌كان ده‌هێنا. كاتێ شیلا و تیماتیئوس له‌ ماقیدۆنیاوه‌ دابه‌زین، پۆڵۆس به‌ ڕووح ته‌رخان كرابوو، گه‌واهیی بۆ جوو ده‌دا كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌. به‌ڵام كاتێ به‌ره‌نگارییان كرد و كفریان كرد، كراسه‌كه‌ی ته‌كاند و پێی وتن: “خوێنی خۆتان له‌سه‌ر خۆتان! من بێتاوانم. له‌ ئێستاوه‌ ده‌چمه‌ لای نه‌ته‌وه‌كان”. ئیتر ئه‌وێی به‌جێهێشت و چووه‌ ماڵی پیاوێک ناوی تتوس یوستس بوو، خواپه‌رست بوو، ماڵه‌كه‌ی له‌ ته‌نیشت كه‌نیشته‌وه‌ بوو. لێره‌دا قیریسپوسی پێشه‌وای كه‌نیشت خۆی و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی باوه‌ڕیان به‌ په‌روه‌ردگار هێنا. زۆر له‌ قۆرنتێییه‌كان كه‌ بیستیان باوه‌ڕیان هێنا و عه‌مادكران. له‌ شه‌ودا په‌روه‌ردگار له‌ بینیندا به‌ پۆڵۆسی فه‌رموو: “مه‌ترسه‌، به‌ڵكو قسه‌ بكه‌ و بێده‌نگ مه‌به‌، چونكه‌ من له‌گه‌ڵتدام، كه‌س هێرش ناكاته‌ سه‌رت و ئازارت بدات، چونكه‌ گه‌لێكی زۆرم هه‌یه‌ له‌م شاره‌”. ئیتر ساڵێک و شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵیان مایه‌وه‌ و وشه‌ی خودای فێر ده‌كردن. له‌و سه‌رده‌مه‌ی گالیۆن فه‌رمانڕه‌وای ئه‌خائیه‌ بوو، جووه‌كان یه‌ک ده‌ست دژی پۆڵۆس هه‌ستان و بۆ ته‌ختی دادگایان هێنا، وتیان: “ئه‌م پیاوه‌ قه‌ناعه‌ت به‌ خه‌ڵک ده‌هێنێت كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ته‌ورات خودا بپه‌رستن”. كه‌ پۆڵۆس خه‌ریک بوو ده‌می بكاته‌وه‌، گالیۆن به‌ جووه‌كانی وت: “جووه‌كان، ئه‌گه‌ر پرسه‌كه‌ ناڕه‌وایی یان تاوانێكی خراپ بووایه‌، وه‌ک هۆیه‌ک گوێم له‌ سكاڵاتان ده‌گرت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ له‌سه‌ر وشه‌ و ناو و ته‌وراتتانه‌، به‌ خۆتان ته‌ماشای بكه‌ن. چونكه‌ من نامه‌وێت له‌م بابه‌تانه‌دا ببمه‌ دادوه‌ر”. ئیتر له‌ ته‌ختی دادگا قاویدان. ئه‌وسا هه‌مووان سوستینسی پێشه‌وای كه‌نیشتیان گرت و له‌به‌رده‌م دادگا لێیان دا، گالیۆنیش گوێی به‌مه‌ نه‌دا. پۆڵۆس ڕۆژانێكی زۆر مایه‌وه‌، ئینجا ماڵئاوایی له‌ برایان كرد و له‌گه‌ڵ پریسقیلا و ئه‌كیلا به‌ ده‌ریادا به‌ره‌و سوریا ڕۆیشت. دوای ئه‌وه‌ی له‌ كه‌نخریا سه‌ری تاشی، چونكه‌ نه‌زری له‌سه‌ر بوو.