له‌دوای ئه‌مه پۆڵۆس ئه‌تینۆسی به‌جێهێشت و هاته قۆرنتێ. جووێكی بینی به ناوی ئه‌كیلا، خه‌ڵكی پونتوس بوو، تازه له‌گه‌ڵ پریسقیلای ژنی له ئیتالیاوه هاتبوون، چونكه قله‌ودییوس فه‌رمانی دابوو هه‌موو جوو ڕۆما به‌جێبهێڵن، ئیتر هاته لایان. جا به‌هۆی هاوپیشه‌ییان له‌لایان مایه‌وه و ئیشی ده‌كرد، چونكه به پیشه ڕه‌شماڵچی بوون. هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ک له كه‌نیشت گفتوگۆی ده‌كرد، قه‌ناعه‌تی به جوو و یۆنانییه‌كان ده‌هێنا. كاتێ شیلا و تیماتیئوس له ماقیدۆنیاوه دابه‌زین، پۆڵۆس به ڕووح ته‌رخان كرابوو، گه‌واهیی بۆ جوو ده‌دا كه ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه. به‌ڵام كاتێ به‌ره‌نگارییان كرد و كفریان كرد، كراسه‌كه‌ی ته‌كاند و پێی وتن: “خوێنی خۆتان له‌سه‌ر خۆتان! من بێ‌تاوانم. له ئێستاوه ده‌چمه لای نه‌ته‌وه‌كان”. ئیتر ئه‌وێی به‌جێهێشت و چووه ماڵی پیاوێک ناوی تتوس یوستس بوو، خواپه‌رست بوو، ماڵه‌كه‌ی له ته‌نیشت كه‌نیشته‌وه بوو. لێره‌دا قیریسپوسی پێشه‌وای كه‌نیشت خۆی و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی باوه‌ڕیان به په‌روه‌ردگار هێنا. زۆر له قۆرنتێییه‌كان كه بیستیان باوه‌ڕیان هێنا و عه‌مادكران. له شه‌ودا په‌روه‌ردگار له بینین‌دا به پۆڵۆسی فه‌رموو: “مه‌ترسه، به‌ڵكو قسه بكه و بێده‌نگ مه‌به، چونكه من له‌گه‌ڵتدام، كه‌س هێرش ناكاته سه‌رت و ئازارت بدات، چونكه گه‌لێكی زۆرم هه‌یه له‌م شاره”. ئیتر ساڵێک و شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵیان مایه‌وه و وشه‌ی خودای فێر ده‌كردن.
كردار 18 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 18
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 1:18-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان