ئینجا به ناوچه‌كانی پرۆگیا و گه‌ڵاتیه تێپه‌ڕین، چونكه ڕووحی پارسا ڕێی نه‌دان له ئاسیا وشه‌كه ڕابگه‌یه‌نن. كاتێ گه‌یشتنه میسیا هه‌وڵیان دا به‌ره‌و بیسینیا بڕۆن، به‌ڵام ڕووح ڕێگای نه‌دان. ئه‌وسا به میسیادا تێپه‌ڕین و هاتنه ترۆئۆس. له شه‌ودا پۆڵۆس بینینێكی بینی، پیاوێكی ماقیدۆنیایی ڕاوه‌ستابوو، لێی ده‌پاڕایه‌وه: “بپه‌ڕه‌وه بۆ ماقیدۆنیا و یارمه‌تیمان بده!”. كاتێ بینینه‌كه‌ی بینی، یه‌كسه‌ر هه‌وڵماندا بۆ ماقیدۆنیا بڕۆین، دڵنیا بووین كه خودا بانگی كردووین تاكو موژده‌یان بده‌ینێ. جا به ده‌ریادا له ترۆئۆسه‌وه ڕێک بۆ سامۆتراقێ ڕۆیشتین و بۆ ڕۆژی دوایی بۆ نیاپۆلیس. له‌وێشه‌وه بۆ پیلیۆس كه یه‌كه‌م شاری ناوچه‌ی ماقیدۆنیایه و جێنشینی ڕۆمانییه‌كانه، له‌وێ چه‌ند ڕۆژێک ماینه‌وه. له شه‌ممه‌دا چووینه ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ سه‌ر ڕووبار و وه‌كو نه‌ریتی هه‌میشه‌یی نوێژمان كرد. ئینجا دانیشتین و له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی كۆبووینه‌وه و قسه‌مان كرد. له شاری تیئۆتیڕا ژنێكی خواپه‌رست به ناوی لوودییا گوێی ده‌گرت، ئه‌رخه‌وان فرۆش بوو. په‌روه‌ردگار دڵی كرده‌وه تاكو سه‌رنج بداته قسه‌كانی پۆڵۆس. كاتێ خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی عه‌مادكران، پاڕایه‌وه و وتی: “ئه‌گه‌ر بڕیارتان داوه من باوه‌ڕدارم به په‌روه‌ردگار، وه‌رنه ماڵه‌كه‌م و بمێننه‌وه”. ئیتر ناچاری كردین. ئه‌وه‌بوو بۆ شوێنی نوێژكردن ده‌چووین، تووشی كاره‌كه‌رێک بووین ڕووحی فاڵچیێتی تێدابوو، به فاڵچیێتییه‌كه‌ی قازانجێكی زۆری بۆ خاوه‌نه‌كانی به‌ده‌ست ده‌هێنا. به‌دوای پۆڵۆس و ئێمه كه‌وت و هاواری ده‌كرد و ده‌یوت: “ئه‌م مرۆڤانه به‌نده‌ی خودای هه‌ره‌به‌رزن، ڕێگای ڕزگاریتان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن”. ڕۆژانێكی زۆر ئه‌مه‌ی ده‌كرد، تاكو پۆڵۆس بێزار بوو، ئاوڕی دایه‌وه و به ڕووحه‌كه‌ی وت: “به ناوی ئیشۆعی مه‌سیح فه‌رمانت پێ ده‌كه‌م، لێی ده‌رچوو!”. هه‌ر له‌و كاته‌دا ده‌رچوو. كاتێ خاوه‌نه‌كانی بینییان هیوای داهاتیان بڕا، پۆڵۆس و شیلایان گرت، ڕایانكێشانه بازاڕ بۆ به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتداران. بردییاننه پێش دادوه‌ران و وتیان: “ئه‌م پیاوانه شاره‌كه‌مان ده‌شێوێنن، جوون و نه‌ریتێک بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه ئێمه‌ی ڕۆمانی نابێ په‌سه‌ندی بكه‌ین یان كاری پێ بكه‌ین”. ئیتر كۆمه‌ڵه‌كه پێكڕا لێیان هه‌ستان و فه‌رمانڕه‌واكان جله‌كانیان دڕاند و فه‌رمانیان دا داركاری بكرێن. جا زۆر داركارییان كردن و خستیاننه زیندانه‌وه، چاودێری زیندانه‌كه‌یان ڕاسپارد كه به توندی پاسه‌وانیان بكات. ئه‌ویش كه ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی وه‌رگرت، فڕێیدانه نێو قووڵایی زیندانه‌كه و پێیانی خسته نێو كۆته‌وه. له نیوه‌ی شه‌ودا پۆڵۆس و شیلا نوێژیان ده‌كرد و ستایشی خودایان ده‌كرد، به‌ندكراوانیش گوێیان لێبو. له‌ناكاو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا، گۆشه‌كانی زیندانه‌كه‌ی هه‌ژاند، یه‌كسه‌ر هه‌موو ده‌رگاكان كرانه‌وه و كۆتی هه‌مووان كرایه‌وه. كه چاودێری زیندانه‌كه به ئاگا هات و بینی ده‌رگاكانی زیندانه‌كه كراونه‌ته‌وه، شمشێری هه‌ڵكێشا به‌ته‌مابوو خۆی بكوژێت، وایزانی به‌ندكراوان ڕایانكردووه. پۆڵۆس به‌ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد: “هیچ له خۆت مه‌كه! هه‌موومان لێره‌ین!”، ئه‌ویش داوای ڕووناكی كرد، چووه ژووره‌وه و ده‌له‌رزی، له‌به‌رده‌م پۆڵۆس و شیلا چۆكی دادا. ئه‌وسا بردنییه ده‌ره‌وه و وتی: “گه‌وره‌كانم، پێویسته چی بكه‌م تاكو ڕزگارم بێت؟” وتیان: “باوه‌ڕ به په‌روه‌ردگار ئیشۆعی مه‌سیح بهێنه، خۆت و خانه‌واده‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت”. جا به وشه‌ی په‌روه‌ردگار بۆ خۆی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌كه‌یدا بوون دووان. ئیتر له‌و كاته‌ی شه‌و بردنی و برینه‌كانی تیماركردن، یه‌كسه‌ر خۆی و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی عه‌مادكران. ئینجا بردنییه ماڵ و خواردنی بۆ دانان، خۆی و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی زۆر دڵشادبوون، كه باوه‌ڕیان به خودا هێنا.
كردار 16 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 16
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 6:16-34
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان