ئه‌وه‌بوو بۆ شوێنی نوێژكردن ده‌چووین، تووشی كاره‌كه‌رێک بووین ڕووحی فاڵچیێتی تێدابوو، به فاڵچیێتییه‌كه‌ی قازانجێكی زۆری بۆ خاوه‌نه‌كانی به‌ده‌ست ده‌هێنا. به‌دوای پۆڵۆس و ئێمه كه‌وت و هاواری ده‌كرد و ده‌یوت: “ئه‌م مرۆڤانه به‌نده‌ی خودای هه‌ره‌به‌رزن، ڕێگای ڕزگاریتان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن”. ڕۆژانێكی زۆر ئه‌مه‌ی ده‌كرد، تاكو پۆڵۆس بێزار بوو، ئاوڕی دایه‌وه و به ڕووحه‌كه‌ی وت: “به ناوی ئیشۆعی مه‌سیح فه‌رمانت پێ ده‌كه‌م، لێی ده‌رچوو!”. هه‌ر له‌و كاته‌دا ده‌رچوو. كاتێ خاوه‌نه‌كانی بینییان هیوای داهاتیان بڕا، پۆڵۆس و شیلایان گرت، ڕایانكێشانه بازاڕ بۆ به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتداران. بردییاننه پێش دادوه‌ران و وتیان: “ئه‌م پیاوانه شاره‌كه‌مان ده‌شێوێنن، جوون و نه‌ریتێک بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه ئێمه‌ی ڕۆمانی نابێ په‌سه‌ندی بكه‌ین یان كاری پێ بكه‌ین”. ئیتر كۆمه‌ڵه‌كه پێكڕا لێیان هه‌ستان و فه‌رمانڕه‌واكان جله‌كانیان دڕاند و فه‌رمانیان دا داركاری بكرێن. جا زۆر داركارییان كردن و خستیاننه زیندانه‌وه، چاودێری زیندانه‌كه‌یان ڕاسپارد كه به توندی پاسه‌وانیان بكات. ئه‌ویش كه ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی وه‌رگرت، فڕێیدانه نێو قووڵایی زیندانه‌كه و پێیانی خسته نێو كۆته‌وه. له نیوه‌ی شه‌ودا پۆڵۆس و شیلا نوێژیان ده‌كرد و ستایشی خودایان ده‌كرد، به‌ندكراوانیش گوێیان لێبو. له‌ناكاو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا، گۆشه‌كانی زیندانه‌كه‌ی هه‌ژاند، یه‌كسه‌ر هه‌موو ده‌رگاكان كرانه‌وه و كۆتی هه‌مووان كرایه‌وه. كه چاودێری زیندانه‌كه به ئاگا هات و بینی ده‌رگاكانی زیندانه‌كه كراونه‌ته‌وه، شمشێری هه‌ڵكێشا به‌ته‌مابوو خۆی بكوژێت، وایزانی به‌ندكراوان ڕایانكردووه. پۆڵۆس به‌ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد: “هیچ له خۆت مه‌كه! هه‌موومان لێره‌ین!”، ئه‌ویش داوای ڕووناكی كرد، چووه ژووره‌وه و ده‌له‌رزی، له‌به‌رده‌م پۆڵۆس و شیلا چۆكی دادا. ئه‌وسا بردنییه ده‌ره‌وه و وتی: “گه‌وره‌كانم، پێویسته چی بكه‌م تاكو ڕزگارم بێت؟” وتیان: “باوه‌ڕ به په‌روه‌ردگار ئیشۆعی مه‌سیح بهێنه، خۆت و خانه‌واده‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت”. جا به وشه‌ی په‌روه‌ردگار بۆ خۆی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌كه‌یدا بوون دووان.
كردار 16 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 16
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 16:16-32
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان