لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 36:15-40

كردار 36:15-40 PNTZS

پاش چه‌ند ڕۆژێک پۆڵۆس به‌ به‌رنڤای وت: “با بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر له‌ برایان بده‌ین، له‌ هه‌موو شارێک كه‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگارمان تیایدا ڕاگه‌یاندووه‌ و هه‌واڵیان بزانین”. به‌رنڤاش پێشنیاری كرد یوخه‌ننه‌ن كه‌ نازناوی مه‌رقوسه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن. به‌ڵام پۆڵۆس پێی باش بوو ئه‌وه‌ی له‌ په‌مپۆلیا لێیان جیابووه‌وه‌ و له‌گه‌ڵیان بۆ كاره‌كه‌ نه‌ڕۆیشت، ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌به‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌مه‌قاڵه‌ كه‌وته‌ نێوانیان و له‌یه‌كتری جیا بوونه‌وه‌. ئه‌وسا به‌رنڤا مه‌رقوسی له‌گه‌ڵ خۆی برد و به‌ ده‌ریادا بۆ قوبڕس چوو. به‌ڵام پۆڵۆس شیلای هه‌ڵبژارد و ده‌رچوو، له‌لایه‌ن برایانه‌وه‌ به‌ به‌خششی خودای سپارد.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە كردار 36:15-40