بۆیه كه په‌تڕۆس زیندان كرابوو، وارگه به گوڕ له پێناوی ئه‌و نوێژیان بۆ خودا ده‌كرد. به‌ڵام كاتێ هیڕوودس به‌ته‌مابوو بیهێنێته ده‌ره‌وه، له‌و شه‌وه‌دا په‌تڕۆس له‌نێوان دوو سه‌ربازدا نووستبوو، به دوو زنجیر به‌سترابووه‌وه، له‌به‌رده‌رگاش پاسه‌وان هه‌بوو، پاسه‌وانیی زیندانه‌كه‌یان ده‌كرد. له‌پڕ فریشته‌یه‌كی په‌روه‌ردگار هات و ڕووناكی له‌نێو خانووه‌كه‌دا دره‌وشایه‌وه، جا كه‌له‌كه‌ی پهتڕۆسی جوڵاند و خه‌به‌ری كرده‌وه‌و فه‌رمووی: “خێرا هه‌سته!”. ئیتر زنجیره‌كان له ده‌سته‌كانی كه‌وتن. فریشته‌كه پێی فه‌رموو: “پشتێنه‌كه‌ت ببه‌سته و سۆله‌كانت له پێ بكه!” ئه‌ویش كردی. ئینجا پێی فه‌رموو: “كراسه‌كه‌ت له‌به‌ربكه و دوام بكه‌وه”. ئه‌ویش ده‌رچوو و دوای كه‌وت، نه‌یده‌زانی ئه‌وه‌ی به‌هۆی فریشته‌كه‌وه ڕووده‌دات ڕاسته، به‌ڵكو وایده‌زانی بینینێک ده‌بینێت. پاسه‌وانگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میان بڕی و گه‌یشتنه ده‌روازه ئاسنینه‌كه‌ی به‌ره‌و شار، له خۆیه‌وه بۆیان كرایه‌وه، ده‌رچوون و شه‌قامێكیان بڕی، یه‌كسه‌ر فریشته‌كه به‌جێیهێشت.
كردار 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 5:12-10
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان