كاتێ هیڕوودس داوایكرد و نه‌یدۆزییه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ربازان كرد و فه‌رمانی دا بكوژرێن. ئینجا له ئیهوودوه چووه قه‌یسه‌ڕییه و له‌وێ مایه‌وه. هیڕوودس له خه‌ڵكی سووڕ و سه‌یده‌ن زۆر تووڕه بوو، ئه‌وانیش به یه‌ک دڵ بۆ لای هاتن و بلاستۆسی سه‌رپه‌رشتیاری ماڵی پاشایان ڕازی كرد و داوای ئاشتبوونه‌وه‌یان كرد، چونكه ناوچه‌كه‌یان له ناوچه‌ی پاشاوه ئازووقه ده‌درا. له ڕۆژی دیاریكراودا هیڕوودس جلی پاشایه‌تی له‌به‌ركرد، له‌سه‌ر ته‌ختی حوكمدان دانیشت و وتاری بۆیان دا. گه‌له‌كه‌ش هاواریان كرد: “ئه‌مه ده‌نگی خوداوه‌ندێكه هی مرۆڤ نییه!” یه‌كسه‌ر فریشته‌ی په‌روه‌ردگار لێیدا، چونكه شكۆی نه‌دایه خودا، كرمیش لێیدا و مرد. به‌ڵام وشه‌ی خودا گه‌شه‌ی ده‌كرد و زیاتر ده‌بوو.
كردار 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 19:12-24
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان