په‌یامبه‌ران و برایان كه له ئیهوود بوون بیستیان نه‌ته‌وه‌كانیش وشه‌ی خودایان په‌سه‌ند كردووه. كاتێ په‌تڕۆس سه‌ركه‌وت بۆ یروشلایم باوه‌ڕدارانی خروسه‌بڕاو ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و ده‌یانووت: “تۆ چوویته ماڵی پیاوانێكی خروسه‌بڕاو و نانت له‌گه‌ڵیان خواردووه!” په‌تڕۆسیش ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو یه‌ک له‌دوای یه‌ک بۆیانی ڕوون كرده‌وه و وتی: “من له شاری یۆپێ بووم نوێژم ده‌كرد، له‌هۆش خۆم چووم و بینینێكم بینی: شتێک له ئاسمانه‌وه وه‌ک چه‌رچه‌فێكی مه‌زن به هه‌ر چوار لایه‌وه بۆ لای من شۆڕكرایه‌وه. به وردی سه‌یرم كرد و تێمڕووانی، چوارپێی زه‌وی و ئاژه‌ڵی كێوی، خشۆک و باڵنده‌ی ئاسمانم بینی. ئینجا ده‌نگێكم بیست پێی فه‌رمووم: په‌تڕۆس هه‌سته، سه‌رببڕه و بخۆ! منیش وتم: نه‌خێر په‌روه‌ردگار! چونكه هه‌رگیز شتی پیس و گڵاو نه‌چۆته ده‌مم. ده‌نگه‌كه دووباره له ئاسمانه‌وه فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی خودا پێگه‌ردی كردۆته‌وه تۆ به گڵاوی دامه‌نێ. ئه‌مه سێباره بووه‌وه و هه‌موو شته‌كان بۆ ئاسمان ڕاكێشرانه‌وه. ئه‌وه‌بوو یه‌كسه‌ر سێ پیاو له‌پێش ئه‌و ماڵه ڕاوه‌ستان كه تیایدا بووم، له قه‌یسه‌ڕییه‌وه بۆ لام نێردرابوون، ڕووح پێی فه‌رمووم كه بێ دوودڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆم، ئه‌م شه‌ش برایه‌ش له‌گه‌ڵم ڕۆیشتن و چووینه ماڵی پیاوه‌كه. ئه‌ویش بۆی گێڕاینه‌وه چۆن فریشته‌ی له ماڵه‌كه‌یدا بینیوه ڕاوه‌ستاوه و وتوویه‌تی: بنێره بۆ یۆپێ به‌دوای شیمعوندا كه نازناوی په‌تڕۆسه، ئه‌و قسه‌یه‌كتان بۆ ده‌كات به‌هۆیه‌وه خۆت و هه‌موو ماڵه‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت. كاتێ ده‌ستم كرد به قسه‌كردن، ڕووحی پارسایان به‌سه‌ردا ڕژا، وه‌ک له سه‌ره‌تادا هاته سه‌ر ئێمه‌ش.
كردار 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 1:11-15
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان