له قه‌یسه‌ڕییه پیاوێک به ناوی قورنیلیوس هه‌بوو، سه‌رپه‌ل بوو له‌و لیوایه‌ی پێی ده‌ووترا ئیتالی. خۆی و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی خواپه‌رست و له‌خواترس بوون، زۆر چاكه‌ی بۆ گه‌لی ده‌كرد و هه‌میشه نوێژی بۆ خودا ده‌كرد. نزیكه‌ی كاژێری نۆی ڕۆژ، له بینینێكدا به ڕوونی بینی فریشته‌یه‌كی خودا هاته لای و پێی فه‌رموو: “قورنیلیوس!” به ترسه‌وه سه‌یری كرد و وتی: “ها گه‌وره‌م؟” پێی فه‌رموو: “نوێژه‌كانت و چاكه‌كانت وه‌ک یاده‌وه‌ری به‌رز بوونه‌ته‌وه به‌رده‌م خودا. ئێستا چه‌ند پیاوێک بۆ یۆپێ بنێره، ئه‌و شیمعونه‌ی پێی ده‌ووترێ په‌تڕۆس بهێنن. له ماڵی شیمعونی پێسته‌خۆشكه‌ره، كه ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریایه، ئه‌و پێت ده‌ڵێت چی بكه‌یت”. كاتێ فریشته‌كه وا قسه‌ی له‌گه‌ڵ قورنیلیوسی كرد ڕۆیشت، دووان له ڕاژه‌وانه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ربازێكی خواپه‌رستی بانگ‌كرد كه له داروده‌سته بوون، هه‌موو شتێكی بۆ گێڕانه‌وه و ناردیانی بۆ یۆپێ.
كردار 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 1:10-8
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان