لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 3:1-8

كردار 3:1-8 PNTZS

دوای ئازار چێژتنی به‌ به‌ڵگه‌ی زۆر به‌ زیندوویی خۆی پیشاندان، له‌ ماوه‌ی چل ڕۆژدا بۆیان ده‌ركه‌وت و سه‌باره‌ت به‌ پاشایه‌تیی خودا بۆیان دوا. كاتێ له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌وه‌، ڕایسپاردن كه‌ “یروشلایم به‌جێ مه‌هێڵن، به‌ڵكو چاوه‌ڕێی به‌ڵێنه‌كه‌ی باوک بكه‌ن كه‌ له‌ منه‌وه‌ بیستتان. چونكه‌ یوخه‌ننه‌ن به‌ ئاو عه‌مادی كرد، به‌ڵام ئێوه‌ پاش چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م به‌ ڕووحی پارسا عه‌ماد ده‌كرێن”. ئه‌وانه‌ی پێكه‌وه‌ كۆببوونه‌وه‌ لێیان پرسی و وتیان: “په‌روه‌ردگار، ئایا له‌م كاته‌دا پاشایه‌تی بۆ ئیسڕائیل ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌؟” پێی فه‌رموون: “بۆتان نییه‌ ئه‌و كات و سه‌رده‌مانه‌ بزانن كه‌ باوک به‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی دایناون. به‌ڵام كاتێ ڕووحی پارساتان دێته‌ سه‌ر هێزێک وه‌رده‌گرن، بۆ من ده‌بنه‌ گه‌واهیده‌ر، له‌ یروشلایم و هه‌موو ئیهوود و شمرن، تاكو ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی”.