لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م تیماتیئوس 1:1-7

دووه‌م تیماتیئوس 1:1-7 PNTZS

پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌ خواستی خودا له‌پێناوی به‌ڵێنی ژیان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، بۆ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم تیماتیئوس: به‌خشش و به‌زه‌یی و ئاشتی له‌ خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. سوپاسی خودا ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ک باوباپیرانم به‌ ویژدانێكی بێگه‌رد ده‌یپه‌رستم، كاتێ شه‌و و ڕۆژ بێ بڕانه‌وه‌ له‌ نزاكانم یادت ده‌كه‌م، كاتێ یادی فرمێسكه‌كانت ده‌كه‌مه‌وه‌، تامه‌زرۆی بینینت ده‌بم تاكو پڕبم له‌ شادی. باوه‌ڕی بێ ڕووپامایی تۆم وه‌بیر دێته‌وه‌ كه‌ له‌ تۆدایه‌، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار له‌ لوئیسی نه‌نكت و ئه‌فنیكی دایكت نیشته‌جێ بوو، دڵنیام له‌ تۆشدایه‌. له‌به‌ر ئه‌مه‌ وه‌بیرت دێنمه‌وه‌ به‌هره‌ی خودا هه‌ڵبگیرسێنی، ئه‌وه‌ی له‌ تۆ دایه‌ به‌ ده‌ستدانانی من. چونكه‌ خودا ڕووحی شكستهێنانی پێمان نه‌داوه‌، به‌ڵكو ڕووحی هێز و خۆشویستن و خۆڕاگری.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ دووه‌م تیماتیئوس 1:1-7 شێوەکاری؟؟؟