یه‌كه‌مجار ئه‌مه بزانن: له ڕۆژانی كۆتاییدا كه‌سانێكی گاڵته‌جاڕ دێن، دوای هه‌وه‌سه‌كانیان ده‌كه‌ون، ده‌ڵێن: “كوانێ به‌ڵێنی هاتنه‌وه‌ی؟ چونكه له‌و كاته‌ی باوكانمان له كۆنه‌وه مردوون، له سه‌ره‌تای ئافراندنه‌وه هه‌موو شتێک وه‌ک خۆیه‌تی”. چونكه به خواستی خۆیان ئه‌مه‌یان لێ دیار نیه: كه له كۆنه‌وه به وشه‌ی خودا ئاسمانان هه‌بووه، زه‌ویش له ئاو و به ئاو په‌یدا بووه، به‌هۆی ئه‌م ئاوه‌ش له‌و كات جیهان ئاوی لێ هه‌ستا و له‌ناوچوو. به‌ڵام ئاسمانان و زه‌ویی ئێستا به هه‌مان وشه بۆ ئاگر هه‌ڵگیراون، بۆ ڕۆژی لێپرسینه‌وه و له‌ناوچوونی خوانه‌ناسان پارێزراون. به‌ڵام خۆشه‌ویستان، ته‌نها ئه‌م شته‌تان له‌یاد نه‌چێت، ڕۆژێک له‌لای په‌روه‌ردگار وه‌ک هه‌زار ساڵه و هه‌زار ساڵیش وه‌ک ڕۆژێكه. په‌روه‌ردگار سه‌باره‌ت به به‌ڵێنه‌كه‌ی خاو نییه، وه‌ک هه‌ندێک به خاوی ده‌زانن، به‌ڵام له‌گه‌ڵمان پشوودرێژه، نایه‌وێت كه‌س له‌ناوبچێت، به‌ڵكو هه‌مووان بۆ تۆبه‌كردن بێن. به‌ڵام ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دز دێت، تیایدا به ده‌نگێكی به‌رز ئاسمانان نامێنێت، به سووتان توخمه‌كان هه‌ڵده‌وشێنه‌وه، زه‌وی و ئه‌و دروستكراوانه‌ی تیایدایه ده‌سوتێت. كه هه‌موو ئه‌و شتانه هه‌ڵده‌وشێنه‌وه، ئیتر پێویسته ئێوه چ جۆره مرۆڤێک بن؟ ده‌بێت به پارسایی و له‌خواترسیدا ڕه‌فتار بكه‌ن، چاوه‌ڕوانی ڕۆژی خودا بكه‌ن و داوای هاتنی خێرای بكه‌ن، چونكه تیایدا ئاسمانان گڕده‌گرن و هه‌ڵده‌وشێنه‌وه، توخمه‌كانیش به سووتان ده‌توێنه‌وه. به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ی ئێمه چاوه‌ڕوانی ئاسمانانێكی نوێ و زه‌ویه‌كی نوێین، كه بێتاوانی تیایدا نیشته‌جێیه. بۆیه خۆشه‌ویستان، كه چاوه‌ڕێی ئه‌مه ده‌كه‌ن، تێبكۆشن بۆ ئه‌وه‌ی بێ گڵاوی و بێ گله‌یی له ئاشتیدا له‌لای ئه‌و ببینرێن. بزانن كه پشوودرێژی په‌روه‌ردگارمان ڕزگارییه، وه‌ک پۆڵۆسی برای خۆشه‌ویستمان به‌گوێره‌ی ئه‌و داناییه‌ی پێی دراوه بۆی نووسین،
دووه‌م په‌تڕۆس 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووه‌م په‌تڕۆس 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووه‌م په‌تڕۆس 3:3-15
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان