دووه‌م په‌تڕۆس 17:2-22
دووه‌م په‌تڕۆس 17:2-22 PNTZS
ئه‌وانه چاڵاوی بێ ئاون، هه‌ورن به ڕه‌شه‌با ده‌هاژوورێن، تا هه‌تایه ڕه‌شایی تاریكییان بۆ هه‌ڵگیراوه. چونكه كه به قسه‌ی گه‌وره و به‌تاڵ ده‌دووێن، به هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته له به‌ڕه‌ڵایی، ئه‌وانه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن كه تازه هه‌ڵاتوون له ده‌ست ئه‌وانه‌ی له گومڕاییدا ده‌ژیان. به‌ڵێنی ئازادییان پێ ده‌ده‌ن، كه‌چی خۆیان كۆیله‌ی گه‌نده‌ڵین. چونكه مرۆڤ كۆیله‌ی هه‌ر شتێكه به‌سه‌ریدا زاڵ بێت! چونكه ئه‌گه‌ر له گڵاویی جیهاندا هه‌ڵاتبوون به ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئیشۆعی مه‌سیح، دیسان تێیده‌كه‌ونه‌وه ده‌دۆڕێن، ئاوا پایانیان له سه‌ره‌تایان خراپتر ده‌بێت. چونكه باشتر بوو ڕێگای خوداناسییان نه‌ناسیبایه، له‌وه‌ی ناسییان و دوایی له‌و ڕاسپارده پارسایهی پێیان درا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه. ئه‌و په‌نده ڕاسته‌یان له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێت: “سه‌گێک گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ڕشانه‌وه‌كه‌ی و به‌رازی شۆردراو گه‌ڕایه‌وه نێو چڵپاو”.





